گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق ڕاگیران

2019.10.02 - 15:43
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق ڕاگیران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکان، دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و واتسئەپ و چەند ماڵپەڕێکی تری لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی تر ڕاگرت. . ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ی تشرینی یەکەمی 2019، بەشی تەکنیکی ناس کورد تێبینی ڕاگیرانی خزمەتگوزاری فەیسبوک و واتسئەپی کرد لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی تر، بەڵام دەتوانرێت ئەو خزمەتگوزارییانە بەڕێگەى شکاندنی بلۆک وەک بەرنامەکانى سایفۆن و (VPN)ـەوە بکرێتەوە. . پێشتر و لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە عێراقدا ڕاگیراون بە تایبەت ئەو خۆپیشاندانانەى کە خۆپیشاندەران بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کۆبوونەتەوە نەک لەڕێگەى حزب و کەسایەتی و لیژنەکانەوە. . بەپێی قسەى چەندین خۆپیشاندەر بۆ ناس کورد، هێزە ئەمنییەکان موبایلی خۆپیشاندەران دەپشکنن بۆ سڕینەوە ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆییانەى کە گیراون.