گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەدهۆک دەستگیرکرا

ڤیدیۆ.. دانپێدانانى ئەو کوڕەى لە فەیسبوک و ئینستاگرام زیاتر لە 30 کچ و کوڕى هەڵخەڵەتاند

2019.10.02 - 14:30
App store icon Play store icon Play store icon

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   پۆلیسى دهۆک دەستگیرکردنى کوڕێکى ڕاگەیاند، کە دانى بەوەداناوە زیاتر لە 30 کچ و کوڕى هەڵخەڵەتاندووە و وێنە و ڤێدیۆکانیانى بەکارهێناوە بۆ هەڕەشەکردن لێیان تا لەڕێگەیەوە پارەى دەستبکەوێت. . تۆمەتبارەکە لە گرتەیەکى ڤیدیۆییەدا کە پۆلیسى دهۆک بڵاویکردووەتەوە باسى چۆنیەتى فێڵکردن لە کچان و کوڕان دەکات، لەڕێگەى چوار هەژمارى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کە دوانیان هەژمارى فەیسبوک و دوانیشیان هەژمارى ئینستاگرام بوون. . تۆمەتبارەکە دەڵێت "لەڕێگەى هەژمارەى تایبەتى خۆمەوە لە فەیسبوک و ئینستاگرام لەگەڵ کچان قسەمدەکرد و بڕوام پێدەهێنان کە وێنە و ڤیدیۆم بۆ بنێرن، بەگشتى لەگەڵ 12 کچ بوومەتە هاوڕێ و بەو ڕێگەیە وێنە و ڤیدیۆییان بۆ ناردووم". . باسى لەوەشکردووە، هەروەها لەڕێگەى دوو هەژمارەکەى دیکەیەوە کە بەناوى کچەوە دروستیکردووە، لەگەڵ کوڕان قسەیکردووە و فریوى داون و توانیویەتى بەو ڕێگەیە وێنە و ڤیدیۆیان لێوەربگرێت و بەگشتى بەوشێوەیە فێڵى لە 20 کوڕ کردووە. . تۆمەتبارەکە دەڵێت "ئەو گرتە و ڤیدۆییانەم بەکارهێناوە بۆ هەڕەشەکردن لەو کەسانە، تا پارەم دەستبکەوێت". . تۆمەتبارەکە کارمەندى کۆمپانیایەکى نەوت بووە و وەک خۆى باسیدەکات ڕەوشى دارایی زۆر باش بووە، ئێستاش پەشیمانى دەردەبڕێت لەو کارانەى کردوویەتى. . هێمن سلێمان وتەبێژى پۆلیسى دهۆک ڕایگەیاند،  چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەو تۆمەتبارەیان دەستبەسەر کردووە کە قسەى لەگەڵ کچان و کوڕان کردووە و لەڕێگەى وێنە و گرتەى ڤیدیۆییەوە هەڕەشەى لێکردوون.