کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە ماوەى سێ ڕۆژی ڕابردوودا، پۆلیسی دەریاوانى تورکیا لە ئەزمیر 720 کۆچبەری دەستگیرکردووە کە ویستوویانە بە شێوەیەکی نایاسایی بڕۆنە دەرەوەى وڵات. . ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی ڕایگەیاند، لە 29ی ئەیلول بۆ 1ی تشرینی یەکەم، تیمەکانى پۆلیسی دەریاوانی پارێزگای ئەزمیر چەند ئۆپراسیۆنێکیان لەدژی کۆچی نایاسایی کۆچبەران بەڕێوەبردووە. . دەشڵێت، تیمەکان زانیاری‌یان دەستکەوتووە کە "له شارۆچكه‌كانی چه‌شمه، دیكیلی، عه‌لیئاغا، فۆچا، مه‌نده‌ره‌س، كارابورون و ئورلا كۆچبه‌ری نایاسایی بینراون." . ئاماژەى بەوەشکردووە، لەدوای پشکنین بۆ به‌له‌مه‌كان، 719 كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستگیركردووە کە هەڵگری ڕهگهزنامەی ئه‌فغانستان و سوریا بوون. . هه‌روه‌ها تیمه‌كان كۆچبه‌رێكی دیکەیان ده‌ستگیركرد کە هەڵگری ڕهگهزنامەی لیبیا بوو و هه‌وڵی داوە به مه‌له‌کردن بپه‌ڕێته‌وه بۆ دوورگه‌ی ساكز لە یۆنان. . بەپێی هەواڵەکەى ئەنادۆڵو، ئەو 720 كۆچبه‌ره گەیەنراونەتە وشكانی و ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئیزمیر کراون.