گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەتەوەیەکگرتووەکان داوایەک ئاڕاستەى بەغدا دەکات

بەغدا..ئامادەکاریی بۆ دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان دەکرێت

2019.10.02 - 09:39
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا..ئامادەکاریی بۆ دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان دەکرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-بەغدا دەیان کەس ئەمڕۆ چوارشەممە لەچەند ناوچەیەکى بەغدا گردبوونەوە و چەند ڕێگەیەکى سەرەکیان داخست، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان، نەتەوەیەکگرتووەکانیش داواى دانبەخۆداگرتن لە دەسەڵاتداران دەکات. . سەرچاوەیەک بە ناس کوردى ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دوى تشرینى دووەمى 2019، بەغدا مانگرتنێکى کراوە بەخۆوە دەبینێت و چەند ڕێگایەکى سەرەکى داخراون. . ڕونیشیکردەوە "یەکێک لەو ڕێگایانە، ڕێگەى بەغدا – دیالەیە کە لەلایەن دانیشتووانى حسێنییەوە داخراوە، هەروەها دانیشتوانى زەعفەرانییەش مانگرتنیان ڕاگەیاندووە، بەدەیان کەسیش لە ناوچەى تەیەران گردبوونەتەوە وەک ئامادەکاریی بۆ خۆپیشاندانێکى نوێ لەناوەڕاستى بەغدا". . دوێنێ سێ شەممە بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکە خۆپیشاندانى بەرفراوانیان بەخۆوە بینى کە تێیدا خۆپیشاندەرێک کوژرا و 200 کەسى دیکەش برینداربوون، دواى ئەوەى هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا بەهێز بڵاوەیان پێبکەن. . لەسەر خۆپیشاندانەکەى دوێنێ، نەتەوەیەکگرتووەکان لەبەیاننامەیەکدا نیگەرانى خۆى پیشاندا لە دروستبوونى گرژیی لە خۆپیشاندانەکەدا و داواى هێورکردنەوەى دۆخەکە و دانبەخۆداگرتن دەکات. . جینین هینیس نێردەى تایبەتى ئەمیندارى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند "هەموو کەسێک مافى خۆیەتى بە ئازادى قسە بکات و بیروڕاکانى دەربڕێت لە چوارچێوەى یاسادا". . هەروەها هانى دەسەڵاتدارانیداوە،  دان بەخۆیاندا بگرن لەکاتى مامەڵەکردنیان لەگەڵ خۆپیشاندانەکان و گرەنتى پاراستنى خۆپیشاندانى ئاشتیانە بکەن، لەگەڵ پارێزگاریکردن لە یاسا و پاراستنى هاوڵاتییان و موڵک و ماڵى گشتى و تایبەت.