گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەرز و پابەندە داراییەکانیش تاوتوێدەکات

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم تاوتوێی دامەزراندنى دەرچووە یەکەمەکان دەکات

2019.10.02 - 09:02
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم تاوتوێی دامەزراندنى دەرچووە یەکەمەکان دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆبێتەوە و تاوتوێی چوار پرس بکات، کە یەکێکیان دامەزراندنى دەرچووە یەکەمەکانى زانکۆکانە. . سەمیر هەورامى وتەبێژى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەت بە ناس کوردى ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکەى ئەنجومەنى وەزیران بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکە، لەوانە گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016. . وتیشى "تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنى بابەتی قەرز و پابەندە داراییەکانی ئەستۆی حکومەتی هەرێمە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی بەڵگەنامە فەرمییەکان لەلایەن فەرمانبەرانی حکومەتەوە". . سەمیر هەورامى باسى لەوەشکرد، هەر لەکوبوونەوەکەدا تاوتوێی دانانی میکانیزمی پێویست دەکرێت بۆ زامنکردنی دەستەبەری کرێکاران.