کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-تایبەت ئەندامێکى سەکردایەتى پارتى و پەرلەمانتارێکى ئەو حزبە لە پەرلەمانى کوردستان ڕەتیدەکەنەوە یەکێتى هیچ پەیامێکى ناڕەزایی ئاڕاستەى پارتى کردبێت، لەبارەى جێبەجێنەکردنى ڕێککەوتنى تایبەت بە پێکهێنانى حکومەت و ئەگەرى دەستلەکارکێشانەوەى قوباد تاڵەبانیش لە پۆستى جێگرى سەرۆکى حکومەت ڕەتدەکەنەوە. . ماوەى چەند هەفتەیەکە دەنگى ناڕەزایی لەلایەن ژمارەیەک بەرپرسى یەکێتى و گۆڕان بەرزبووەتەوە، لەبارەى جێبەجێنەکردنى ڕێککەوتنەکانى تایبەت بە پێکهێنانى حکومەت کە حزبەکانیان لەگەڵ پارتى واژۆیان کردووە. . ناڕەزاییەکان گەیشتونەتە ئاستێک کە باس لە ئەگەرى دەستلەکارکێشانەوەى قوباد تاڵەبانى دەکرێت لە پۆستى جێگرى سەرۆکى حکومەت، بە پاساوى ئەوەى دەسەڵاتى پێنەدراوە لەلایەن سەرۆکى حکومەتەوە، ئەوەى ئەو ئەگەرەى زیاتر کرد تویتەکەى قوباد تاڵەبانى بوو کە نوسی بووى “لە ھەرکوێیەک بم، لە حكومەتدا یان لە دەرەوەی، خزمەتکردنی ئێوە بەئەركی سەر شانی خۆم دەزانم.” . نورى حه‌مه عه‌لى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند "دەستلەکاركێشانه‌وه‌ى قوباد تاڵه‌بانى دووره له‌ڕاستییه‌وه، چونكه هه‌ر ئه‌مڕۆ لیستى هاوبه‌شى هاوپه‌یمانى كوردستانى له‌ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم دامەزرێنرا، شتێكم له‌و باره‌وه نه‌بیستوه". . ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ فەرید ئەسەسەرد، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى دەربارەی دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی قوباد تاڵەبانی لە پۆستەکەی ئاماژەی بەوەکرد “ئەگەر دۆخەکە بەوشێوەیە بێت ڕەنگە ئەوە ڕووبدات، چونکە یەکێتی کاربەدەستێکی ناوێت کە دەسەڵاتی نەبێت، بەڵام هیوادارین ئەوە ڕوونەدات و دۆخەکە نەگاتە بیرکردنەوە لە دەستلەکارکێشانەوە، چونکە ئەوە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانێکی گەورە لە هەرێم”. . هەروەها قادر عەزیز، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتى بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە “تائێستا دەسەڵاتی تەواو نەدراوەتە قوباد تاڵەبانی کە تاکە جێگری سەرۆکی حکومەتە هەتا هەندێک لە وەزیرەکانیش، ئەمە ئاماژەیەکی خراپە و پابەندنەبوونی پارتی بە ڕێککەوتنەکە دەردەخات چونکە ڕێککەوتنی سیاسی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر بنەمای “شەراکەتە” لەو حکومڕانیەدا.” . بەڵام ئه‌ندامه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى پارتى وتى "به‌فه‌رمى له‌لایه‌ن مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیه‌وه هیچ به‌یاننامه‌یه‌ك له‌و باره‌وه ده‌رنه‌كراوه و هیچ په‌یامێكیشیان نه‌داوه بە پارتى، ئه‌وه‌ى كاك قادر باسى لێوه ده‌كات له‌سه‌ر نیگه‌رانى یه‌كێتى له‌دۆخى به‌شداریكردنیان له‌حكومه‌ت بۆچونى خۆیه‌تى و بۆچونى فه‌رمى یه‌كێتى نییه". . نیگەرانییەکانى یەکێتى لەجێبەجێنەکردنى ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتى، دواى چەند مانگ دێت لە پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەتى هەرێم، جگە لە یەکێتى بەشێک لە بەرپرسانى گۆڕانیش نیگەرانى خۆیان دەربڕیوە لەبارەى جێبەجێنەکردنى بەشێکى ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتیدا. . به‌همه‌ن عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتارى پارتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند "پارتى بۆچونى تایبه‌تى قادر عه‌زیز به بۆچونى فه‌رمى یه‌كێتى نازانێت، یه‌كێتى وته‌بێژى فه‌رمى خۆى هه‌یه هه‌ر كاتێك وته‌بێژه‌كه به‌ناوى یه‌كێتییه‌وه ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند ئه‌وكاتیش پارتى به‌هه‌ر دیوێكدا بێت وه‌ڵامى ده‌بێت". . ئەوە لەکاتێکدایە، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژى یەکێتى لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو کە نیگەرانن لەوەى ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتى جێبەجێنەکراوە و ئەو پرسەش لە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکانیان لەگەڵ پارتى باس دەکەن. . لەبارەى وه‌ڵامى پارتى بۆ یه‌كێتى و قوباد تاڵه‌بانى كه نیگه‌رانیه‌كانیان گه‌یاندووه‌ته پارتى، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى فراكسیۆنى پارتى وتى "كاك قوباد دوێنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌ت بووه له‌ئاهه‌نگى سه‌ربه‌خۆى چین له‌هه‌ولێر و ڕۆژانه‌ش له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێكه‌وه‌ن ئه‌گه‌ر شتێكى له‌و شێوه‌یه‌ى هه‌بوایه ئه‌وا خۆى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌وامى نه‌ده‌كرد یاخود له‌گه‌ڵ كاك مه‌سرور ده‌رنه‌ده‌چوو". . له‌سه‌ر بوونى ده‌نگى ناڕه‌زایه‌تى و ڕه‌خنه‌گرتن له‌به‌شداریكردنى یه‌كێتى له‌حكومه‌ت له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئه‌و حزبه‌وه، به‌همه‌ن عه‌بدوڵا وتى "هیچ بۆچونێكى فه‌رمى یه‌كێتى له‌و باره‌وه به‌پارتى نه‌وتراوه".