کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتى خوێندنى باڵاى حکومەتى هه‌رێم نرخى خوێندنى پارالێل و ئێوارانى بۆ نزیكه‌ى نیوه کەمکردەوە. . عەباس ئەکرەم وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تدا بڕیاردراوه کرێی خوێندنى پارالێل و ئێواران به‌رێژه‌ى 45% كه‌مبكرێته‌وه" . وتیشى بڕیاره‌کە كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى خوێندنى (دبلۆم، به‌كالۆریۆس، ماسته‌رو دكتۆرا) ده‌گرێته‌وه و بۆ ساڵى خوێندنى 2019 - 2020 جێبه‌جێده‌كرێت. . نرخى خوێندن له‌دواى بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى، به‌شێك له‌كۆلیژ و په‌یمانگاكان به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه‌ى لێى دێت. . پزیشکی گشتی: 5.500.000 پێنج ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار ئەندازیار تەلارسازی: 2.750.000 دوو ملیۆن و حه‌وت سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار زانستە کۆمەڵایەتیەکان: 875.000 هه‌شت سه‌د و حه‌فتا و پێنج هه‌زار دینار بایۆلۆجی: 1.375.000 ملیۆنێك و سێى سه‌د و حه‌فتا و پێنج هه‌زار دینار زمانى ئینگلیزی: 875.000 هه‌شت سه‌د و حه‌فتا و پێنج هه‌زار دینار فارسی و عه‌ره‌بى و كوردى: 550.000 پێنج سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار یاسا: 1.100.000 ملیۆنێك و سه‌د هه‌زار دینار په‌یمانگا پزیشكیه‌كان، زۆرترینیان: 1.100.000 ملیۆنێك و سه‌د هه‌زار دینار