گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەگەڵ تەشەنەسەندنى خۆپیشاندانه‌كان، عادل عەبدولمەهدى چەند بڕیارێکى دەرکرد

2019.10.01 - 18:01
لەگەڵ تەشەنەسەندنى خۆپیشاندانه‌كان، عادل عەبدولمەهدى چەند بڕیارێکى دەرکرد
ناس کورد- له‌گه‌ڵ تەشەنەسەندنى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى شارى به‌غدا، عادل عه‌بدولمه‌هدى چه‌ند بڕیارێكى بۆ دامه‌زراندنى خاوەن بڕوانامە پلەباڵاکان ده‌ركرد. . سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 1 ى ئۆكتۆبه‌رى 2019، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، بڕیاردراوە لەسەر دامه‌زراندنى خاوەن پلە باڵاکان بۆ ساڵانى 2017 و 2018 و 2019 له‌سنورى وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تدا. . ئاماژەى بەوەشکردووە، خاوەن بڕوانامەى پله‌ باڵاكان، بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پله‌ى به‌تاڵى وه‌زیفییە له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانى سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تدا. . بەپێی بڕیارەکە، دامه‌زراندنى پله‌ باڵاكان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت ڕێژه‌یان كه‌مترنه‌بێت له‌ 30% پلەى وەزیفى لە دامه‌زراوه‌كان. . لە بڕیارێکى دیکەدا ئەنجومەنى وەزیران، زانكۆ و كۆلێژه‌ ئه‌هلییه‌كانى پابەندکردووە به‌ دامه‌زراندنى ده‌رچووان، بۆ وانه‌بێژى و كاروبارى كارگێڕییان، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له‌ڕێژه‌ى 60% دامه‌زراوه‌كانیان و له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاش پێویسته‌ چاودێرى ئه‌و ڕه‌وشه‌ بكات.