کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- دڵشاد سه‌ید عه‌لی
پاش ئەوەى مێردمنداڵێک لە گەرمیان لە ساڵى 1986 مردووە و تەرمەکەى لەلایەن بەعسەوە شاردراوەتەوە، ئەمڕۆ ئەو تەرمە دۆزرایەوە، کە لە تابوتێکى کانزاییدا بوە و لە قوڵایی سێ مەتر لەنزیک شارى کفرى لە خاک‌دا شاردرابوەوە، باوكی مردووەکەش چیرۆکى مردنى کوڕەکەى بۆ ناس کورد دەگێڕێتەوە.
,
جەلال شیخ جەعفەر، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی گەرمیان به ناس كوردی ڕاگه‌یاند: "پاش 10 ڕۆژ لە گەڕان بەدواى تەرمى کەسێکدا کە لە ساڵى 1986 مردووە، ئه‌مڕۆ 1ى تشرینى یەکەمى 2019 کاتژمێر 9ى بەیانى، تیمەکانمان توانیان ئەو تەرمە بدۆزنەوە کە تەرمى کوڕێکى 14 ساڵانە".
,
بەڕێوەبەرى گشتى کاروبارى مینى گەرمیان ئەوەشى ئاشکرا کرد، تەرمى ئەو مێردمنداڵە لە تابوتێکى کانزاییدا بوە، کە لە خوار بازگەى کارێز لەنزیک شارى کفرى کە ئەو کات بارەگاى حیزبى بەعس بوە لە قوڵایى سێ مەتر لە خاک‌دا شاردرابوەوە.
,
"لەئێستادا به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی گەرمیانمان لێ ئاگاداركردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وەک گۆڕى بەکۆمەڵ مامەڵەى لەگەڵدا بکەن، چونكه ئه‌مه‌ش تاوانێكه له تاوانه‌كانی حكومه‌تی به‌عس كه به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ئه‌نجامی داون"، جەلال شیخ جەعفەر واى وت.
,
,
لاى خۆشیەوە سەمەد ئۆمەربلی، باوكی ئه‌و مێردمنداڵە 14 ساڵانەى تەرمەکەى دۆزراوەتەوە، چیرۆکى مردنى کوڕەکەى بۆ ناس کورد گێڕایەوە و وتى: "كوڕه‌كه‌م ناوی داود بو تەمەنى 14 ساڵان بو کە کۆچى دواییکرد، هۆکارەکەشى ئەوەبو له‌پڕ توشی نه‌خۆشییه‌ك بو، هاوسەرەکەم بردبوی بۆ كفری بۆ لای پزیشك له ساڵی 1986، ئەوکات من لە ئەرکى خۆم بوم وەک پێشمەرگەر لە هه‌ولێر".
,
باوکى داود چوە ناو قوڵای چیرۆکى مردنى کوڕەکەى و ئەوەى خستەڕو: "له هەشتاکان له‌لایه‌ك شەڕی ناوخۆ بو لەلایه‌كی دیکەش شەڕی حكومه‌تی عیراق بو، به‌هۆی ئەو شەڕانەشەوە كه‌سوكاری پێشمه‌رگه چاوی له‌سه‌ر بوو، بەوهۆیەوە هاوسەکەم و کەسوکارەکەم بەهۆى ئەوەى وتبویان باوکى پێشمەرگەیە له كفری ده‌ستبه‌سه‌ر کراون، دواتر کوڕەکەم لەژێر دەستى دکتۆر بەهۆى نەخۆشییەکەیەوە گیانى لەدەستدابو".
,
,
پاش مردنى کوڕەکەیان، تەرمەکەیان نەدابوەوە بەخێزانەکەى، دواتر به شه‌و بردبویانە و له ده‌ره‌وه‌ی گۆڕستان بەخاکیان سپاردووە، وەک لە گێڕانەوەکەیدا باوکى خستیەڕو.
,
"ئێمه چه‌ندین ساڵه ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی شوینی ته‌رمه‌كه بدۆزینه‌وه، شۆفێری ئه‌و شۆفڵهمان دۆزیه‌وه كه گۆڕه‌كه‌ی ههڵكهندبو، لەگەڵمان هات، به‌ڵام به‌هۆی زۆری ته‌مه‌نییه‌وه شوینه‌كه‌ی نه‌ده‌ناسییه‌وه، پاشان ئه‌مڕۆ لەلایه‌ن به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی مینی گه‌رمیانه‌وه ته‌رمی کوڕەکەم دۆزرایه‌وه"، باوکى داود واى وت.
,
لە ئێستادا تەرمى داودى 14 ساڵ کە نزیکەى 34 ساڵ پێش ئێستا مردووە، لە چاوەڕوانى لێکۆڵینەوە و پشکنینەکانى بەڕێوەبەرایەتى شەهیدانە بۆ ئەوەى بە دەستەکانى باوکى لەو گۆڕستانەى خواستى لەسەرێتى بەخاک بسپێردرێت.
,
,