کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – لەتەلارى هونەر لە شارى سلێمانى، چوارەمین فێستیڤاڵى فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام دەدرێت و بەڕێوەبەرى فێستیڤاڵەکەش ئاماژە بە بوونى چەند سوپرایزێک دەکات لەم فێستیڤاڵەدا. . فێستیڤاڵەکە بەدروشمى (شێرپەنجەى زەوى) ئەنجام دەدرێت و لە دەستپێکى فێستیڤاڵەکەدا فیلمی "خوشکانی جەنگ" کە کاڕۆلینا فورێستی دەرهێنەری فەڕەنسی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، نیشان دەدرێت. . دانەر عومەر، بەڕێوبەری هونەرى فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ )یەکشەممە، 1ى تشرینى یەکەمى 2019) فێستیڤاڵى فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی کاتژمێر 6ی ئێوارە دەستپێدەکات و ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لەماوەی ئەو ڕۆژانەشدا 134 فیلم کە ده‌رهێنه‌ره‌کانی لە 78 وڵاتی جیهانەوە هاتوون نمایشدەکرێت". . دانەر عومەر، ئاماژەی بەوەدا "کۆمەڵێک سوپرایزی زۆرمان بۆ بینەران و سینەمادۆستان ئامادەکردوە و ئێوارەی ئەمڕۆ دەیبینن کە فێستیڤاڵى فیلمی ئەمساڵ چ جیاوازییەکی گەورەی هەیە لەگەڵ فێستیڤاڵەکانی ساڵانی ڕابردوو، بەشێوەیەک ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر لە میوانمان لەئەکتەران و فیلمسازان لەسەر ئاستی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەر چوار پارچەی کوردستانەوە هاتوون بەشداری دەکەن". . ئەو بەرهەمانەی لە چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی نمایشدەکرێن لە هەریەکە لە وڵاتانی فهڕەنسا، ئێران، کۆریای باشوور، چین، ئیسپانیا، لۆگزامبورگ، تورکیا، هۆڵه‌ندا، یۆنان، سوریا، ئاڵبانی، پۆڵه‌ندا، به‌لژیک و فه‌ڵه‌ستین نێردراوون و به‌شداری ده‌که‌ن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خهڵاتەکان لە کێبرکێدان. . ئەو بابەتانەی لە فێستیڤاڵەکە نمایشدەکرێت بریتین لە به‌رهه‌مه‌کانی درێژی سینه‌مایی و کورته فیلم، به‌ڵگه فیلم، ئه‌نیمه‌یشن و ئه‌زموونی، هه‌روه‌ها سازدانی وۆرکشۆپه‌کانی پسپۆڕانی سینه‌مایی و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش. . چالاکییەکانى فێستیڤاڵەکە له رۆژانی 1 تا 7ی تشرینی یەکەمى 2019ی زاینی له پێنج هۆڵی "سیتی سینه‌ما، سینه‌ما سالم، هۆڵی ئه‌منه سووره‌که و هه‌روه‌ها له ته‌لاری هونه‌ر، به‌ڕێوه‌ده‌چێت. . له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی 14 خه‌ڵاتی ته‌ندیسی زێڕینی "کاجی زێڕین" و خه‌ڵاتی پاره‌ی کاس که بریتییه له به‌شی رکابه‌ریی فیلمه درێژه‌کانی "سینه‌مای جیهان" و "سینه‌مای کوردی"؛ به باشترین فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی، باشترین ده‌رهێنان، باشترین ده‌قی سیناریۆی فیلم، باشترین وێنه‌گرتنی فیلم، باشترین کورته فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی و خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوان به هه‌ڵبژێردراوان پێشکه‌ش ده‌کرێت و هه‌روه‌ها له به‌شی رکابه‌ریی کورته فیلمه‌کانی "سینه‌مای جیهان" و "سینه‌مای کوردی" خه‌ڵاته‌کانی باشترین فیلمی نه‌ته‌وه‌یی، باشترین ده‌رهێنان، باشترین ده‌قی سیناریۆی فیلم، باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی، باشترین کورته فیلمی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوان به براوه‌کانی ئه‌م فیستیڤاڵه پێشکه‌ش ده‌کرێت و 4 خه‌ڵاتی تایبه‌ت له لایه‌ن کۆمپانیای سینه‌مایی "مه‌ستی فیلم" پێشکه‌ش ده‌کرێت. .