کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
رێگای سماقوڵی لەدوای دوو رۆژ كاركردن تیایدا لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان، لەسەرلەئێوارەی دوێنێوە بەڕووی هاتوچۆی هاووڵاتیان كرایەوە و لەدوای نەورۆز رێگەكە قیرتاو دەكرێت.
رێگای سماقوڵی لەوەرزی زستان و بەهۆی باران بارینەوە ئاوێكی زۆری تیادا كۆدەبووە و ئەوەش بەربەستی بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەكرد و كاردانەوەی جیاوازی لێكەوتەوە.
لەكاردانەوەی خراپی رێگەكە و ئەو بەربەستانەی كە بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەبوو، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند ئەگەر رێگەیان پێ بدرێت لەلایەن تیمێكی ئەندازیاری جوڵانەوەكە و لەسەر خەرجی خۆیان رێگەكە چاك دەكەنەوە.
هاوكات لەگەڵ راگەیەندراوەكەی عەبدولواحید بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەكانی حكومەت رایانگەیاند كە ئەوان وەك حكومەت دەست بەچاككردنی رێگەكە دەكەن و لەلێدوانێكی تایبەتی بە ناس كورد قایمقامی قەزای كۆیە روونیكردەوە "بەهۆی دۆخی سەرما و باران بارین نەیانتوانیوە رێگەكە چاك بكەنەوە".