گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا شەوێکى سەختى بەڕێکرد..لە گرتەیەکى ڤیدیۆیدا حکومەتى کاربەڕێکەر راگەیەندرا

2019.10.01 - 11:07
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا شەوێکى سەختى بەڕێکرد..لە گرتەیەکى ڤیدیۆیدا حکومەتى  کاربەڕێکەر  راگەیەندرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد – کۆمەڵێک لە چالاکوانی عێراقی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشەی ئەنجامدانی خۆپیشاندان دژی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکەن و دەڵێن حکومەتەکەی لادەبەین. . دوابەدوای لابردنی عەبدولوەهاب ساعدی، جێگری فەرماندەی دژە تیرۆری عێراق لەلایەن عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە نیگەرانی توندى لە شەقامی عێراقی دروستکردووە و لێرەو لەوێ ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانى بەرفراوان دەکرێت. . شەوی ڕابردوو گروپێکی سیاسی عێراقی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشەی ئەنجامدانی کودەتا و خۆپیشاندانێکی زۆر فراوانیان کرد دژی حکومەت و کەسێکیش خۆی وەکو وتەبێژی "شۆڕشگێڕان" ناساند و لەوتارێکی ڤیدیۆیدا حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی، هەڵوەشاندەوە. https://www.facebook.com/Kurdi.La.Swed/videos/2430425773909768/UzpfSTEwMDAwMzE3Njc0ODcwMDoyNDMyOTMzMDY2ODIyNTYx/ . بەپێی وتەی، ئەحمەد حلو کە خۆی وەک شۆڕشگێڕێک ناساند " حکومەتێکی نوێی کاربەڕێکەرمان ڕاگەیاندووە و سەرۆکی حکومەتەکەش فەریق ڕوکن عەبدولوەهاب ساعدی، جێگری فەرماندەی دژە تیرۆری عێراقی دەبێت" کە دوێنێ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە لەلایەن عەبدولمەهدییەوە، هەروەها گروپەکە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان بە جێگری حکومەتە کاربەڕێکەرەکەی خۆیان بۆ کاروباری هەرێمەکان ناساند و سەرجەم وەزیرەکانی دیکەی حکومەتەکەشیان دیاریکرد. . بەپێی وتەی ئەو گروپە "ئەو کودەتایە لەلایەن ژمارەیەک کەسایەتی باڵای ناڕازی ناو حزبە عێڕاقییەکان و کۆمەڵێک کەسایەتی ئوپۆزسیۆن لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق پشتگیرییان دەکرێت". . جیاواز لەوانیش چەند گروپێکی دیکە داوایان لە هاوڵاتیان دەکرد کە بەمەبەستی ئەنجامدانی خۆپیشاندان و "راپەڕین" بەرەو گۆڕەپانی شارەکانی خۆیان بچن و هەر لە شەوی ڕابردووشەوە تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە)، چەندین خۆپیشاندەر بە پۆشاکی مەدەنی و سەربازییەوە چونەتە بەردەم گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا و هەروەها ژمارەیەک هێزی زۆریش کۆبوونەتەوە. . هاوکات داواشکراوە کە کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆپیشاندانێکی فراوان لە بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق دەست پێبکات. https://www.facebook.com/18Alazel/videos/2631338826933217/UzpfSTEwMDAwMzE3Njc0ODcwMDoyNDMyOTI4NTA2ODIzMDE3/