گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نووسراوێک ئاڕاستەى وەزارەتى دەرەوەى عێراق کرا

دوو کارمەندى کونسوڵخانەى عێراق لە شارى مەشهەد دەستگیرکران

2019.10.01 - 09:17
App store icon Play store icon Play store icon
دوو کارمەندى کونسوڵخانەى عێراق لە شارى مەشهەد دەستگیرکران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- نووسراوێک لەبارەى دەستگیرکردنى دوو کارمەندى کونسوڵخانەى عێراق لە شارى مەشهەد لە کۆمارى ئیسلامى ئێران ئاڕاستەى وەزارەتى دەرەوەى عێراق کرا و داواى وەرگرتنى هەڵوێست لەو بارەیەوە دەکرێت. . شەوی ڕابردوو میدیاکانی عێراق نووسراوێکی فەرمی کونسوڵخانەی عێراقیان لە شاری مەشهەدی ئێران بڵاوکردەوە، کە ئاڕاسته‌ی نوسینگه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی حه‌کیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق کرا‌ و ڕایگەیاند "رۆژی 28ی ئەیلولی 2019 هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران دوو کارمه‌ندی ئه‌وانیان له‌سه‌ر شه‌قام ده‌ستگیرکردووه‌ و ئەشکەنجەیان داون وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو کارمه‌نده‌ پارێزبه‌ندیی دیپلۆماسییان له‌و وڵاته‌ هه‌یه". . کونسوڵخانه‌ی عێراق ئاماژەی بەوەشدا "هه‌ردوو کارمه‌نده‌که‌ بۆ ماوه‌ی شه‌وێک له‌ زیندان هێڵدراونه‌ته‌وه‌، ره‌وانه‌ی دادگا کراوون و به‌رامبه‌ر ئازادکردنیان له‌ زیندان داوای که‌فاله‌ی مادییان کردوه‌". .