گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق بودجەیەکى زەبەلاحى بۆ بارى لەناکاو و ئەگەرى ڕودانى لافاو تەرخانکرد

2019.09.30 - 22:01
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق بودجەیەکى زەبەلاحى بۆ بارى لەناکاو و ئەگەرى ڕودانى لافاو تەرخانکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتى پلاندانانى عێراق بڕى حەوت ملیار و 500 ملیۆن دینارى بۆ پارێزگاکانى عێراق تەرخانکرد، ئەوەش بۆ بارى لەناکاو یان ڕودانى لافاو. , لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەنجومەنى وەزارى بۆ خزمەتگوزارى کۆمەڵایەتى باسی لەوە کردووە: "ئەنجومەنەکە دانیشتنێکى ئەنجامداوە، بڕیارى داوە بە تەرخانکردنى بڕى حەوت ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ پارێزگاکانى عێراق بەگشتى، کە بۆ هەر پارێزگایەک بڕى 500 ملیۆن دینار داندراوە". , ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بودجەیە تایبەتە بۆ بارى لەناکاو، یاخود ئەگەرى ڕودانى لافاو بەهۆى بارانبارینەوە. , تەرخانکردنى ئەو پارەیە بۆ بارى لەناکاو لەکاتێکدایە، ساڵى پار بەهۆى لافاوەوە عێراق زیانێکى زۆرى پێشگەیشت و هەزاران ماڵ ئاوارە بوون. , ,