گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنانى داعش لەنێو کامپى هول دادگایەکى نهێنییان دامەزراند و بەهۆیەوە شەڕ دروستبو

2019.09.30 - 18:54
App store icon Play store icon Play store icon
ژنانى داعش لەنێو کامپى هول دادگایەکى نهێنییان دامەزراند و بەهۆیەوە شەڕ دروستبو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پاش ئەوەى ئاشکراکرا کە لەنێو کامپى هول نزیکەى 50 ژنى داعش دادگایەکى نهێنییان دامەزراندووە بۆ دادگاییکردنى هەندێک ژنى دیکە، هێزە ئەمینییەکان چونە ناو کامپەکەوە، لەنێو ئەو هێزە و ژنانى داعش شەڕ دروستبو لە ئەنجامدا ژنە داعشێک کوژرا. , بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى هاوار نیوز، هێزى ئاسایشى ژنان لە کامپەکە، زانیارییان بەدەستگەیشتووە، کە هەندێک ژنە بەکرێگیراوى داعش دادگاى نهێنیان لەناو کامپى هول دامەزراندووە، بۆ دادگاییکردنى ئەو ژنانەى کە وازیان لە بیرۆکەى داعش هێناوە. , ئاماژە بەوەشکراوە، بەخێرایی هێزى ئاسایش چونەتە ناو کامپەکەوە بۆ ئەوەى ئەو بەکرێگیراوانە دەستگیر بکەن، بەڵام ژنە داعشەکان تەقەیان لە هێزەکە کردووە. , پاش ئەوەى بۆ ماوەى 15 خولەک شەڕ لەنێوان ژنە داعشەکان و هێزى ئاسایشى تایبەتى ژنان بەردەوام بوە، ژنە داعشێک کوژراوە و حەوتى دیکەشیان بریندار بوون، هێزە ئەمنییەکان کۆنترۆڵى دۆخەکەیان کردووە. , ئاژانسەکە ئەوەشى ئاشکراکردووە، تواندراوە 50 ژن لە بەکرێگیراوەکانى داعش دەستگیر بکرێت، هێزێکى زۆر لەنێو کامپەکەدا بڵاوە پێ کراوە. , کامپى هول بە یەکێک لە کامپە مەترسیدارەکانى جیهان دادەندرێت، 45 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتى حەسەکەوە دوورە، زیاتر لە 71 هەزار ئاوارە و کۆچبەر و خێزانى داعشی تێدا نیشتەجێن. ,