کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – رێکخراوێکى مافى مرۆڤ راگەیەندراوێکى لەبارەى کوشتنى ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بڵاوکردەوە. . ئەمڕۆ (دووشەممە، 30ى ئەیلولى 2019) ڕێکخراوی هەنگاو بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیاید ئاماژە بەوە کراوە "ڕۆژی هەینی، 27ی ئەیلولی 2019)، پەنابەرێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "عەبدولڕەحمان ئەعزەمی" تەمەن 36 ساڵ هاوژینەکەی خۆی بە ناوی "موحیبەت مەحموودی" خەڵکی مەهاباد بە چەقۆ کوشت". . رێکخراوەکە لەراگەیەندراوەکەدا روونیدەکاتەوە، ئەو پیاوە بەهۆی کێشەی خێزانیەوە و لەژێر ناوی "شەرەف"دا ژنەکەی خۆی کوشتووە کە تەمەنی 26 ساڵ بووە و هەمان ڕۆژ خۆی ڕادەستی پۆلیسی شاری ئیستەنبوڵ کردووە. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، پێشتر ئەو بنەماڵەیە خۆیان گەیاندبوە ئۆکرانیا، بەڵام دوای دەستگیرکردنیان لەلایەن پۆلیسەوە حکومەتی ئۆکرانیا دیپۆرتی تورکیای کردبوونەوە.