گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

مارکای ئیسپانی پلانەکانی زیدان بۆ مێرکاتۆی هاوینە ئاشکرا دەکات

2019.03.20 - 23:02
App store icon Play store icon Play store icon
مارکای ئیسپانی پلانەکانی زیدان بۆ مێرکاتۆی هاوینە ئاشکرا دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد-

 

ڕۆژنامەیەکی مەدریدی پلانەکانی زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بۆ مێرکاتۆی هاوینە ئاشكرا دەکەن و بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە زیدانی پلانی گواستنەوەی پێنج یاریزانی گەورەی داناوە.

 

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرایکردووە، لە ئێستاوە بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ زیدان پلانێکیان داڕشتووە و چەندین یاریزانی گەورە وەک پلانی A  و B دەستنیشانکراون بۆ گواستنەوەیان بۆ یانە ئیسپانییەکە، کە گرنگترینیان دوو یاریزان بۆ هێڵی بەرگری و دوو یاریزانی ناوەڕاست و هێرشبەرێکە.

 

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، بۆ هێڵی بەرگری زیدان هەریەک لە ماتیا دیلیختی بەرگریکاری یانەی ئەجاکس و کۆڵیبالی لە یانەی ناپۆلی و سکرینیار لە ئینتەرمیلان دەستنیشانکردووە بۆ گواستنەوە، هەروەها بۆ باڵی چەپی بەرگری هەریەک لە ئەڵۆنسۆ لە یانەی چێڵسی ئینگلیزی و گایا لە فالانسیا و گریمادۆ لە بەنفیکای پرتوگالی پاڵێوراون بۆ گواستنەوە.

 

سەبارەت بە هێڵی ناوەڕاستیش، مارکا ئاماژەی بەوەداوە، ئیدین هازاردی بەلجیکی و ئەستێرەی یانەی چێڵسی و تیاگۆ ئەلکانتارا لە بایرن میونشن و بیونتیک لە یانەی یۆڤێنتۆس پۆگبای فەڕەنسی لە یانەی مانچستەر یونایتد لە پلانەکانی زیداندان بۆ گواستنەوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆنامە ئیسپانییەکە، بۆ هێڵی هێرشبردنیش هەریەک لە نێیماری بەڕازیلی و مباپێ-ی فەڕەنسی و هاری کەین-ی ئینگلیزی لە بژاردەکانی زیدانن بۆ گواستنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش لە ماددییەوە گڵۆپی سەوز بۆ زیدان هەڵکراوە بۆ گواستنەوەی یەکێک لەو سێ هێرشبەرە.

 

جێی ئاماژەیە، لە دوای گەڕانەوەی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید بە گرێبەستێکی سێ ساڵی، مەرجی یەکەمی بۆ پێریزی سەرۆکی یانەکە ئەوەبوو کە خۆی یاریزان دەستنیشان بکات بۆ گواستنەوە.