گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ویستراوە هەناردەى کەنەدا بکرێت .. دەستبەسەر 10 کیلۆگرام مادەى هۆشبەردا گیرا

2019.09.30 - 14:00
 ویستراوە هەناردەى کەنەدا بکرێت .. دەستبەسەر 10 کیلۆگرام مادەى هۆشبەردا گیرا
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر یاتر لە 10 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گرتووە کە کە ویستراوە لەڕێگەی کۆمپانیایەکەوە ڕەوانەی وڵاتی کەنەدای بکرێت. . ئەمڕۆ دووشەممە، 30ی ئەیلولی 2019، لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكانی هەولێر ڕایگەیاند: "دوو ڕۆژ لەمەوپێش لە دوو چالاكی جیاوازدا توانیمان دەستبگرین بەسەر بڕی نۆ كیلۆ و 900 گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و بڕی 610 گرامیش لە جۆری تلیاك و چەند تۆمەتبارێکیشمان دەستگیرکردووە". . ئاماژە بەوەشکراوە، مادە هۆشبەرەکان لە ناو چەند گۆشەیەكدا "بالیف"ێکدا شاردرابوونەوە و تۆمەتبارەکان بە نیازبوون لە ڕێگەی كۆمپانیایەكی گواستنەوەوە ڕەوانەی وڵاتی كەنەدای بكەن. . هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە و بەپێی یاسای (14)ی مادەی ھۆشبەر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و ڕەوانەی بەردەم دادگا كران.