گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فیلمى کیمیابارانی سەردەشت، دوو ئەکتەرى دیارى ئێرانى کۆدەکاتەوە

2019.09.30 - 10:20
App store icon Play store icon Play store icon
فیلمى کیمیابارانی سەردەشت، دوو ئەکتەرى دیارى ئێرانى کۆدەکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دەرهێنەری ئێرانی محەمەد حسێن مەهدەویان، دەستی بە تۆمارکردنی فیلمێکی نوێی لەبارەی کیمیابارانی شاری سەردەشت کرد، کە هەریەک لە مێهران مودیری و پەیمان موعادی ڕۆڵی تێدا دەگێڕن. . بەپێی ئاژانسی مێهر نیوز، فیلمی "داری گوێز" لە دەرهێنانی محەمەد حسێن مەهدەویان، کە باس لە کارەساتی کیمیابارانی شاری سەردەشت دەکات، کاری وێنەگرتنی لە گوندێکی نزیک شاری بانە دەستیپێکردووە. . لە فیلمەکەدا دوو ئەکتەری ناسراوی ئێران بەشداری دەکەن، کە هەریەک لە پەیمان مەعادی و مێهران مۆدیری ئەکتەر و دەرهێنەری ناسراوی ئێرانیىن . پاش تەواوبوونی کاری دەرهێنانی فیلمەکە، بڕیارە بڕیارە لە سی و هەشتەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی فەجر لە ئێران نمایش بکرێت. . پەیمان مەعادی و مێهران مودیری، دوو ئەکتەری دیاری سینەمای ئێرانن و لە ڕابردوودا چەندین خەڵاتییان لە بواری سینەمادا بردووەتەوە.