کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
وتەبێژى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان ڕایگەیاند، پێش بەستنى کۆبوونەوەى سێ قۆڵى لەنێوان حزبەکەى و پارتى و گۆڕان، پێویستە دوو قۆڵى لەگەڵ گۆڕاندا کۆبنەوە.
.
لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژى یەکێتى ئەمڕۆ یەکشەممە 29ى ئەیلولى 2019، لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا لەدواى سەردانى وەفدى حزبەکەى بۆ لاى یەکگرتووى ئیسلامى، لەبارەى داواکارى گۆڕانەوە بۆ کۆبوونەوەى سێ قۆڵى وتى "ئێمە پێویستمان بەوەیە دوو قۆڵى دابنیشین، ئەوکات سێ قۆڵى دابنیشین، دواى دوو قۆڵى کۆبوونەوەى سێ قۆڵى ئاسانە".
.
لەبارەى ڕێککەوتنەکەشیانەوە لەگەڵ پارتى، وتەبێژى یەکێتى جەختیکردەوە کە ئەوان دەیانەوێت ڕێککەوتنەکە وەکو خۆى جێبەجێ بکرێت.

وتەبێژى یەکێتى لە وەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى دانەنانى پارێزگارى کەرکوکەوە وتى "بۆ کەرکوک رێککەوتنێکمان هەیە لەگەڵ پارتى، کە بەپێی رێککەوتنەکە کاردەکرێت بۆ ئەوەى لەگەڵ لایەنەکانى دیکەى کەرکوک گفتوگۆ بکەین و دەرفەتیان پێبدرێت بۆ ئەوەى لەسەر کاندیدێکى هاوبەش ڕێکبکەوین".
.
وتیشى "هەر بەپێی ڕێککەوتنەکە ئەگەر نەمانتوانى ئەوە بکەین وەکو لیستى برایەتى بەپێی ڕێوشوێنە یاساییەکان کاردەکەین بۆ دانانى پارێزگار، بەڵام ئەوەى پێویستە نەکراوە".
.
لاى خۆیەوە، عومەر محەمەد بەرپرسى ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو ڕایگەیاند، پێویستە هەموو لایەنەکان پێکەوە هەماهەنگ بن، چونکە کۆمەڵێک مەترسی هاوبەش و ململانێی هەرێمایەتى هەیە و پێویستە لایەنەکان زیاتر پێکەوە کۆبنەوە.
بۆ