کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەرپرسى بەشێک لە میدیاکانى سەر بە مەلا بەختیار، ئەو هەواڵانەى ڕەتکردەوە کە باس لەدروستکردنى دەزگاى میدیایی و کەناڵى ئاسمانى دەکەن لەلایەن مەلا بەختیارەوە و دەڵێت، تەنها هەندێک گۆڕانکارییان لە میدیاکانیاندا کردووە. . ژوان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕادیۆى مه‌ده‌نیه‌ت و سایتى ڕوانگه و ڕه‌خنه‌ى سه‌ربه ده‌زگا میدیاییەكهى مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مەکتەبی سیاسی یه‌كێتى، به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند" له‌ئێستادا كاك مه‌لا به‌ختیار هیچ به‌رنامه‌یه‌كى بۆ دامه‌زراندنى میدیایه‌كى نوێى جیاوازتر نییه و ئه‌وه‌ى ئێستا كراوه ته‌نها كۆمه‌ڵیك گۆڕانكاریى ئاساییه لهدهزگاكهماندا". . وتیشى "گۆڕانكارییه‌كه ته‌نها ئه‌وه‌بوو گۆڤارى ڕوانگه و ڕه‌خنه كراوه‌ته سایت و وه‌كو گۆڤار ده‌رناچێت". . له‌باره‌ى گۆڕانكاریى له‌گوتارى میدیاى ده‌زگاكه‌یاندا، ژوان ئه‌حمه‌د وتى "وه‌كو جاران ده‌مێنینه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له ڕه‌خنه‌ى بونیادنه‌ر". . وته‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕادیۆى مه‌ده‌نیه‌ت دواى ئه‌وه‌هات، ده‌نگۆى دامه‌زراندنى میدیایه‌كى جیاواز له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیاره‌وه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و چه‌ند سایتێك بڵاوكرایه‌وه. پێشتریش دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوە کە مەلا بەختیار بە نیازى دروستکردنى حزبە. . بەڵام دواتر مەلا بەختیار، له‌میانى پێشكه‌شكردنى وتارێكیدا له‌كاتى كردنه‌وه‌ى بیناى سایتى ڕوانگه و ڕه‌خنه دواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى، ڕه‌تیكرده‌وه حزبى نوێ دروستبكات و وتى "تۆمەتی ئەوانەمان پوچەڵکردەوە کە دەیانوت مەلا بەختیار، حزب دروستدەكات . . سایته‌كانى چاو‌دێر و ڕوانگه و ڕه‌خنه و ڕادیۆى مه‌ده‌نیه‌ت له‌دیارترین به‌شه‌كانى ئه‌و ده‌زگا میدیایانه‌ن كه‌له‌ئێستادا ماونه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیاره‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێن.