کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- له وه‌ڵامى هه‌وڵى دیموكراته‌كانى ئه‌مریكا بۆ لابردنى، تڕه‌مپ ڕایگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كى بێوێنه‌دایه و ڕێگه‌ش نادات ئه‌و كاره سه‌ربگرێت. . له گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیدا كه له هەژماری تویتەرەکەى بڵاویكردووه‌ته‌وه، دۆناڵد تڕه‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا هۆشدارى داوه‌ته دیموكراته‌كانى وڵاته‌كه‌ى و ڕاشیگه‌یاندووه: "دیموكراته‌كان هه‌وڵى له‌باربردنى سهربهستیهكان ده‌ده‌ن و ئه‌ویان كردووه‌ته ئامانج هه‌رچه‌نده له‌پێناو ئه‌مریكیه‌كاندا خه‌بات ده‌كات." . لەبارەى هه‌وڵى دورخستنه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌ى له‌لایه‌ن دیموكراته‌كانى ئه‌مریكاوه تڕه‌مپ دەشڵێت: "هه‌رگیز ڕێگه ناده‌م ئه‌وه ڕووبدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چاره‌نوسى وڵاته‌كه‌مان له مه‌ترسیدایه به‌شێوه‌یه‌ك وێنه‌ى نه‌بووه له پێشتردا، كاره‌كه به‌و ئاسانیه كۆتایى نایه‌ت، ئه‌وان هه‌وڵى ڕاگرتنم ده‌ده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى من بۆ ئێوه خه‌بات ده‌كه‌م، هه‌رگیز ڕیگهنادهم شتى وا ڕووبدات." . وته‌كانى تڕه‌مپ دواى ئه‌وه دێت به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى بۆ زیانگه‌یاندن به نه‌یاره سیاسییەکانى له ڕێگه‌ى تێوه‌گلانى سه‌رۆكى ئۆكرانیا لهوكارهوه، دیموكراته‌كانى ئه‌مریكا هه‌وڵى لێپرسینه‌وه و له‌كارخستنى ده‌ده‌ن. . له به‌رانبه‌ریشدا تڕه‌مپ تۆمه‌ته‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "نه‌یاره‌كانم به مەبەستی لاوازكردنم ئه‌و هه‌وڵانه ده‌ده‌ن."