گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ناس کورد وردەکاری دانانى سیستمی پێوەرى زیرەک بۆ کارەبای نیشتمانی ئاشکرا دەکات

2019.09.28 - 20:34
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد وردەکاری دانانى سیستمی پێوەرى زیرەک بۆ کارەبای نیشتمانی ئاشکرا دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد – دانانى سیستمى پێوەرى زیرەک بۆ کارەباى نیشتیمانى لە هەرێمى کوردستان کەوتە بوارى جێبەجێکردن و لەپاش ئەوەى هەفتەى رابردوو سیستمەکە لە پارێزگاى دهۆک تاقیکرایەوە لە سبەینێوە لە هەرێمى کوردستان دەست بە جێبەجێکردن و دانانى دەکرێت. .   ئومێد محەمەد، وتەبێژى وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند"سیستمی پێوەری زیرەک بۆ کارەبا، حکومەتی هەرێم بە تەواوەتی پلان و بودجەی بۆ دابین کردوە و لە هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان جێبەجێدەکرێت". . وتیشى، دانانی سیستمەکە بەسەر پێنج زۆندا دابەشکراوە و لە ئێستادا لە زۆنی یەکەم لە دهۆک دەستیان پێکردوە و سبەینێش (یەکشەممە) لە زۆنی دووەم لە سلێمانی و ڕۆژانی دیکەش لە زۆنەکانی هەولێر و هەڵەبجە و گەرمیان دەستپێدەکات و لەماوەی 18 مانگی داهاتودا تەواو دەبێت. . وتەبێژى وەزارەتى کارەبا روونیکردەوە، سیستمەکە لەبڕێکی دیاریکراودا سنوری بەکارهێنانی کارەبا لەلایەن هاووڵاتیانەوە دادەنێت و ڕێگا نادات کە هاووڵاتیان کارەبای زیادە بەکاربهێنن و هەر هاووڵاتییەکیش کارەبا زۆر بەکاربهێنێت ئەوا پارەی زیاتر بۆ دێتەوە. . وتیشى "رێگریکردنى سیستمەکە لە زیاد بەکارهێنانى کارەبا لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەجۆرێک داڕێژراوە کە جۆزەیەک لەناو ماڵەکان دادەنرێت و لەکاتی زۆر بەکارهێناندا جۆزەکە هەڵدەستێتەوە". . سیستمەکەی وەزارەتی کارەبای هەرێم لە سبەینێوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەو گەڕەکانەى کە سیستمەکەیان بۆ دەبەسترێت لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تا 5:00 ى ئێوارە كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت بۆ ئەوەی بەبێ مەترسی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا بتوانن کارەکانیان بکەن. . وتەبێژى وەزارەتى کارەبا بۆ ناس کوردى روونکردەوە، تا ئێستا نرخ بۆ ئەمپێرەکان دانەنراوە بەڵام لەداهاتوودا سەرجەم وردەکارییەکانی کۆتایی دێت و بۆ هاووڵاتیان ڕووندەکرێتەوە. . جەختیشى کردەوە "بە دڵنیاییەوە سیستمێکی سەرکەوتو و باش دەبێت چونکە سیستمەکە هێندە فراوانە کە چەندین کۆمپانیا پێکەوە سەرقاڵی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکەن". .