کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
بۆ یەکەمجار لە پارێزگای ئەنبار بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بەبەشداریی خێزانە کورد و عەرەبەکان ئاهەنگێک سازکرا.
پەیامنێری ناس لە قەزای هیتی سەر بە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند، ئەمڕۆ خێزانە کورد و عەرەبەکانی قەزاکە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ئاهەنگێکیان ساز کرد.
ئەحمەد کوردی کە یەکێک بوو لە ڕێکخەرانی ئاهەنگەکەدا بە ناس-ی ڕاگەیاند: "خۆشحاڵم بەم ئاهەنگە تایبەتە و ئەمە پەیوەستیی پارێزگای ئەنبار بە هەرێمی کوردستانەوە ڕووندەکاتەوە."
لە ئاهەنگەکەدا چەندین گۆرانی و مۆسیقا بەزمانی کوردی پێشکەشکران.
[youtube_video id="Nwb9v_2rTrs"]