کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریکارى وه‌زیرى ناوخۆی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه چه‌ند ساڵیكه له‌پشكى یه‌كێتى له‌و پۆسته‌دایه خانەنشینکرا. . جه‌لال شێخ كه‌ریم تایبه‌ت به ناس كوردى ڕاگه‌یاند "خانەنشینکردنم په‌یوه‌ندى به ته‌مه‌نه‌وه هه‌یه و فهرمانەکەش له لایه‌ن نیچرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه ده‌رچووه". . وتیشى "له ئێستادا ده‌بێت یه‌كێتى كه‌سێكى تر ده‌ستنیشانبكات بۆ شوێنه‌كه‌م و فه‌رمانه‌كه‌ش له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمه‌وه ده‌ربچێت و ئەوكات له‌چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا بەتەواوى دەستلەکارهەڵدەگرێت". . له‌باره‌ى ده‌نگۆى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زیرى ناوخۆه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌ڵپه‌سێردراوه و خانهنشینهكهشى له‌سه‌ر خواستى خۆى نه‌بووه، جه‌لال شێخ كه‌ریم وتى "نه‌خێر ئەوە په‌یوه‌ندى به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌وه نییه و هه‌روه‌كو جاران ده‌سه‌ڵاتى خۆم پیاده ده‌كه‌م و هۆكارى خانهنشینهكهشم ته‌نها په‌یوه‌ندى به ته‌مه‌نه‌وه هه‌یه". . جه‌لال شێخ كه‌ریم زیاتر له 10 ساڵه جێگرى وه‌زیرى ناوخۆیى هه‌رێمه له‌سه‌ر پشكى یه‌كێتى.