گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو پەرلەمانتار: زیاتر لە 40 بیرە نەوتى نەینەوا لەلایەن ژمارەیەک کۆمپانیای نزیک لە پارتییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە

2019.09.28 - 10:47
دوو پەرلەمانتار: زیاتر لە 40 بیرە نەوتى نەینەوا لەلایەن ژمارەیەک کۆمپانیای نزیک لە پارتییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە
ناس کورد- دوو ئەندامى پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنن، زیاتر لە 40 بیرە نەوتى نەینەوا لەلایەن ژمارەیەک کۆمپانیای نزیک لە پارتییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و داهاتەکەى ناگەڕێتەوە بۆ حکومەت. . سەرکەوت شەمسەدین و غالب محەمەد، ئەندامانى پەرلەمانى عێراق لەڕاگەیەنراوێکى هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکردووە، "بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق و لێکۆڵینەوەکانی خۆمان دەرکەوتووە زیاتر لە 40 بیری نەوت لە دەشتی نەینەوا، بە دیاریکراوی لە سنوری ناوچە جێناکۆکەکان لەلایەن ژمارەیەک کۆمپانیای نزیک لە پارتی و بە سەرپەرشتی هێزی چەکداری پارتی دەستیبەسەردا گیراوە بێ ئەوەی داهاتەکەی بگەرێتەوە نە بۆ حکومەتی هەرێم نە بۆ خەزێنەی عێراق". . ئاماژەیان بەوەشکردووە "لەوەش زیاتر ئەم کۆمپانیایانە لەگەڵ ژمارەیەک چەکداری حزبی سەرەرای بردنی نەوتەکە ژیانی گوندنشینەکانی ناوچەکەشیان تێکداوە و رێگاو بانەکانیان بەکاردەهێنن و کەمترین خزمەتگوزاریی پێشکەش خەڵکی ناوچەکە ناکەن و رێگری لە ئاوەدانکردنەوەی گوندەکانی وەردەک و دەوروبەری دەکەن". . ئەو دوو پەرلەمانتار باسى ئەوەشیان کردووە "خەڵکی ئەو گوندانە دژی ئەم تاڵانکاریە و دژی نەبونی خزمەتگوزاری خۆپیشاندانیان کردووە بەڵام هێزەکانی پارتی زۆر بە توندی وەڵامیان دانەوە و ژمارەیەک گوندنشینیش دەستگیرکراون".