کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- میدیاكانى توركیا ورده‌كارى پلانه‌كه‌ى ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆمارى توركیایان كه بۆ ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام لهباكورى سوریا داڕێژراوه ئاشكرا كرد، به‌گوێره‌ى پلانه‌كه، ته‌نگ به‌ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى كوردى ڕۆژئاوا هه‌ڵده‌چنرێت و ڕووبه‌ڕى ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات بچوك ده‌كرێته‌وه. . كه‌ناڵى ئێن تى ڤى تورکى بڵاوى كرده‌وه، به‌پێى پلانه‌كه ، له‌قۆناغى یه‌كه‌مدا نزیكه‌ى 14 گوند دروستده‌كرێت و 5 هه‌زار په‌نابه‌ری به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت، نزیكه‌ى 30 هه‌زار په‌نابه‌رى دیكه‌ش به‌سه‌ر 10 ناوچه‌ى ناوه‌ندى شوێنه‌كه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت. . ئه‌وه‌شى ڕونكردووه‌ته‌وه هه‌ر به‌پێى پلانه‌كه له‌قۆناغى یه‌كه‌مدا نزیكه‌ى ملیۆنێك ئاواره بۆ ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه و 2 هه‌زار خانویان به‌بڕى زیاتر له 23 ملیار دۆلار بۆ دروست ده‌كرێت. . له‌هه‌ر گوندێكدا زه‌وییه‌ك به‌ڕووبه‌رى 350 مه‌تر ده‌درێته هه‌ر خێزانێك و 100 مهتریشى لێ ده‌كرێته خانوو و هه‌ر له‌و زه‌وییه‌شدا ڕووبه‌رێكى ده‌كرێته باخچه‌یه‌كى بچوكى كشتو‌كاڵى له‌به‌رده‌م خانووى خێزانه‌كاندا. . هه‌ر به‌پێى پلانه‌كه، بۆ هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون، دوو مزگه‌وت و دوو قوتابخانه دروست ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ناوه‌ندێكى گه‌نجان و هۆڵێكى وه‌رزشى. . له 10 ناوچه‌كه‌شدا كه 30 هه‌زار په‌نابه‌رى سوورى به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت، بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌كى 6 هه‌زار ماڵى 11 مزگه‌وت و 9 قوتابخانه دروستده‌كرێت، له‌گه‌ڵ دوو هۆڵى وه‌رزشى و پێنج ناوه‌ند بۆ گه‌نجان. . كه‌ناڵه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، بۆ هه‌ر هه‌شت ناوچەکە نه‌خۆشخانه‌یه‌كى بچوك دروستده‌كرێت و دوو نه‌خۆشخانه‌ى گه‌وره‌ش بۆ دوو ناوچه، سه‌ره‌ڕاى دروستكردنى گهڕەكى پیشه‌سازى بۆ ناوچه به‌رفراوانه‌كان. . ماڵپه‌ڕى " Haber 7" توركیش بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ناوچه‌یه‌كى به‌فراوانى ناوه‌ندى و 7 گوند به‌درێژایى حه‌سه‌كه تا وه‌كو گرێ سپى دروستده‌كرێت و 65 هه‌زار په‌نابه‌ریش له‌و ناوچه‌یه‌دا نیشته‌جێ ده‌كرێت. . له‌نێوان ناوچه‌ى گرێ سپى و حهسهكهشدا 3 ناوچه و 63 گوند دروستده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى چوار سه‌د و پێنج هه‌زار په‌نابه‌رى تێدا نیشته‌جێ بكه‌ن. . هه‌ر به‌پێى پلانه‌كه ناوچه‌ى نێوان حه‌سه‌كه و دیرێك 6 ناوچه و حه‌فتا گوند دروستده‌كرێت نزیكه‌ى 530 هه‌زار په‌نابه‌ریشى تێدا نیشته‌جێ ده‌كرێت. . ڕەجهب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سەرۆک کۆمارى تورکیا له‌میانى وته‌یه‌كى كه له‌كۆبوونه‌وه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌شى كرد، دیدگاى توركیاى له‌باره‌ى ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام له باكورى سوریا به‌درێژاى 480 كیلۆمه‌تر خسته ڕوو. . به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى توركیا بۆ ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام پێشنیارى كردووه به‌درێژاى 480 كیلۆمه‌تر لهخۆرههڵاتى ڕووبارى فورات، نزیكه‌ى 4 ملیۆن ئاواره‌ى سورى كه ئێستا له‌توركیا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ن له‌خۆ ده‌گرێت. . قوڵاییهكهشى به‌درێژایى 30 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ناوچه‌كانى باكورى خۆرهه‌ڵاتى سوریا شاره‌كانى جرابلس و مبنج و حه‌سه‌كه و گرێ سپى و دڕباسیه و عامۆدا و قامیشلى و چه‌ند شارێكى تر داده‌پۆشێت. . ئه‌ردۆگان وتیشى :" له‌قۆناغى یه‌كه‌مدا ده‌مانه‌وێت ڕێرهوێكى ئاشتى بهقوڵایى 30 كیلۆمه‌تر و به‌درێژاى 480 كیلۆمه‌تر و نیشته‌جێكردنى یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌رى سورى به‌پاڵپشتى كۆمه‌ڵگه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى ڕابگه‌یه‌نین". .