کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح بۆ تاوتوێکردنى چەند دۆسیەیەکى هەڵپەسێردراو لەنێوان هەرێم و بەغدا، شاندێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانى عێراق کۆدەبێتەوە. . عەبدولحەکیم خەسرەو، بەرپرسی دەزگای هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەناس کوردى راگەیاند "بڕیارە دوای سەردانەکەی شاندی پەرلەمانی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقدا، لەڕۆژانی داهاتوودا شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانى بەغدا بکات". . وتیشی :"سەردانەکەی شاندەکەی حکومەتی هەرێم بۆ تاوتۆیکردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەردوولایە". . هەر ئەمڕۆ (هەینى) لە پەراوێزى دیدارى ڕافیدەین بۆ ئاسایش و ئابووری، عەبدولحەکیم خەسرەو لەبارەى دۆخى ناوچە کێشە لەسەرەکان، رایگەیاند "چارەسەری پرسی ئەو ناوچانە تەنها لە ڕێگەی دەستور و دانوستانەوە دەبێت، نەک لەڕێگەی چارەسەری سەربازییەوە، ئەوەشی ڕویدا لە16 ئۆکتۆبەری 2017 شتێکی نامۆ بوو لە دوای پرۆسەی سیاسی لە ساڵی 2003". . دوێنێ (پێنجشەممە، 26ى ئه‌یلولى 2019)، بە سەرپهرشتى ده‌زگاى میدیایى ناس كاره‌كانى دیدارى ڕافیده‌ین بۆ ئاسایش و ئابورى له‌ژێر ناونیشانى (عێراق جێگیر ده‌بێت) له به‌غداى پایته‌خت، ده‌ستى پێكرد. . له‌دیداره‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى عێراقى له‌هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتى حكومى و په‌رله‌مانى و دادوه‌رى به‌شداریان تێدا كرد، سه‌ره‌ڕاى به‌شدارییه‌كى كاراى ژماره‌یه‌ك له‌شاره‌زایان و ئه‌كادیمسته‌كان و نوێنه‌رانى ده‌زگا دیپلۆماسیه‌كان له‌عێراق، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و پسپۆڕانى بوارى ئاسایش و ئابوورى ئامادەى به‌رچاویان هه‌بوو. .