کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە رووداوێکى هاتووچۆدا لەسەر رێگاى پێنجوێن- ناڵپارێز، باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا و تەرمەکانیان لە پزیشکى دادوەرى پشکنینى بۆ کرا. . نەخۆشخانەى پێنجوێن راگەیەندراوێکى لەبارەى رووداوەکە بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات "ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 27ى ئەیلولى 2019) ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای پێنجوێن- ناڵپارێز ڕوویدا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو کەس کە کوڕ و باوکن". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، باوکەکە تەمەنی 49 ساڵەو کوڕەکە تەمەنی 15 ساڵە. . نەخۆشخانەى پێنجوێن لە راگەیەندراوکەیدا روونیدەکاتەوە، کاری پزیشکی دادوەری لەنەخۆشخانەی پێنجوێن بۆ تەرمەکان کراوە و پاشان تەرمەکان ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.