کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە میانەی بەشداریکردنی لە چالاکییەکانى دیداری ڕافیدەین بۆ ئاسایش و ئابووری، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند "ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان لەلایەن هەندێک لە وڵاتانی جیهانەوە وەک کارتێکی فشار بەکاردەهێنرێن بۆ ئەوەی جێ پێی خۆیان لە وڵاتانی ناوچەکە قایم بکەن". . جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ناس کوردی وت "بەهۆی ململانێیە نێودەوڵەتییەکان تیرۆر لە ناوچەکە وەک کارتێکی فشار بەکارهێنراوە، ئەوەش بۆ پاکتاوکردنی کێشەکانی نێوانیان، لە هەمانکاتیشدا بۆ دۆزینەوەی جێ پێی خۆیان لە وڵاتانی ناوچەکە". . جەبار یاوەر، لەو بڕوایەدایە وڵاتانى جیهان تائێستا لەنێو خۆیاندا لەسەر پێناسەى تیرۆر رێکنەکەوتوون و هەندێ وڵات بۆچوونی لەسەر وەسفکردنی لایەنەکان بە تیرۆریست جیاوازە لەگەڵ لایەنەکانی دیکە. . ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە لەبارەى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) و ناونانى ئەو پارتە بە "تیرۆریست" ئاماژەى بەوە کرد "ئەمریکا لە ئێستادا پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ى بە تیرۆریست ناوزەد کردوە، بەڵام هەندێ لە وڵاتانی دیکەی جیهان ئەو پارتە بە تیرۆریست نازانن، نموونەی زۆریش لەو بارەیەوە هەیە وەک ڕێکخراوە فەڵەستینییەکان کە هەندێک بەتیرۆریست ناویان دەبن و هەندێکی دیکەش بە شۆڕشگێڕ وەسفیان دەکەن". . جەبار یاوەر روونیکردەوە ئەو کەمپانەى کە خێزانەکانى داعشى تێدایە لە هەرێمى کوردستان لەژێر چاودێری هەردوو وەزارتی ناوخۆ و کۆچ و کۆچبەراندایە و وەزارەتەکەى ئەوان وەزارەتی پێشمەرگە هیچ زانیارییەکی لەبارەیانەوە نییە. . وتیشى "ئێمە کاتێک چەکدارانی داعش لە گۆڕەپانی جەنگ دەستگیر دەکەین ڕادەستی هێزەکانی ئاسایشى دەکەین بۆ لێکۆڵینەوە". . دوێنێ (پێنجشەممە، 26ى ئه‌یلولى 2019)، بە سەرپهرشتى ده‌زگاى میدیایى ناس كاره‌كانى دیدارى ڕافیده‌ین بۆ ئاسایش و ئابورى له‌ژێر ناونیشانى (عێراق جێگیر ده‌بێت) له به‌غداى پایته‌خت، ده‌ستى پێكرد. . له‌دیداره‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى عێراقى له‌هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتى حكومى و په‌رله‌مانى و دادوه‌رى به‌شداریان تێدا كرد، سه‌ره‌ڕاى به‌شدارییه‌كى كاراى ژماره‌یه‌ك له‌شاره‌زایان و ئه‌كادیمسته‌كان و نوێنه‌رانى ده‌زگا دیپلۆماسیه‌كان له‌عێراق، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و پسپۆڕانى بوارى ئاسایش و ئابوورى ئامادەى به‌رچاویان هه‌بوو. .