گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەینێ 11 حزب لە هەولێر کۆدەبنەوە

2019.09.27 - 15:16
App store icon Play store icon Play store icon
سبەینێ 11 حزب لە هەولێر کۆدەبنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز   سبەینێ 11 حزبى کوردى لە هەولێر کۆدەبنەوە و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیش ئامانجی کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکات. . ڕزگار عەلی، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند "سبەینێ کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ لە بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان 11 حزبە کوردییەکەی هەرێم کۆدەبینەوە". . وتیشی "کۆبوونەوەکە تایبەتە بە گفتوگۆکردن بۆ پێکهێنانی لیستێکی هاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم". . بڕیاربوو شەممەی ڕابردوو کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی دروستبوونی ناکۆکی لەنێوان پارتی و یەکێتی بەهۆی ڕێگریکردن لە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بازگەیەی سماقوڵی لە سنوری پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەکە ئەنجامنەدرا.