گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە سێ کەس لە پارێزگای دیالە کوژران

2019.09.27 - 14:11
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە سێ کەس لە پارێزگای دیالە کوژران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە  لە ناحیەیەکی سنوری پارێزگای دیالە، سێ کەس کوژران و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون. . سادق حوسەینی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای دیالە، ئەمڕۆ هەینی، 27ى ئەیلول 2019 تایبەت بەناس کوردی ڕاگەیاند "بە هۆی کێشەی نێوان دوو خێزانەوە لە ناحیەی ئەبو سەیدا کە دەکەوێتە دووری 30 کیلۆمەترلە خۆرهەڵاتی  ناوەندی پارێزگای دیالە، سێ کەس کوژران و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون". . وتیشی "کێشەکە لە نێوان ئەندامانی یە ک هۆزدابووە ئەویش هۆزی زوبەیده، پەیوەندی بە کێشەی زەوی و زارەوە هەیە وهیچ پەیوەندییەکی بە توندڕەوی و تایفەگەری و کاری تیرورستییەوە نییە". . سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای دیالە، ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە کوژراوەکان ئافرەتە و لە نێوان بریندارەکانیشدا دوو ئافرەت دیکە هەن. . ئەوەشی خستە ڕوو، دوای ڕووداوەکە هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرا سەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای دیالە گەیشتووەتە شوێنی ڕوداوەکە، ناحیەکەیان گەمارۆ داوە، بریندارەکانیشیان گواستوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دیالە، لەئێستاشدا پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردوەتەوە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە.