گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

محەمەد سەلمان بۆ یەکەمجار بەرپرسیارێتى کوژرانى خاشقچى هەڵدەگرێت

2019.09.27 - 12:33
محەمەد سەلمان بۆ یەکەمجار  بەرپرسیارێتى  کوژرانى خاشقچى هەڵدەگرێت
ناس کورد-   محەمەد سەلمان، شازادەى جێنشینى سعودیە بۆ یەکەمجار باس لە ڕۆڵى دەکات لە دۆسیەى کوژرانى جەمال خاشقچى رۆژنامەنووسدا و بەرپرسیارێتى هەڵدەگرێت لەو بارەیەوە. . محەمەد سەلمان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى "بی بی ئێس"ى ئەمریکى لەبارەى کوژرانى خاشقچییەوە دەڵێت "بەرپرسیارێتیم هەیە لەو بارەیەوە، تاوانەکە لەسەردەمى مندا ڕوویداوە"، لەگەڵ ئەوەشدا جەختیکردووەتەوە کە رووداوەکە بەبێ ئاگادارى و زانیاریی ئەو بووە. . لە وەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى رووداوانى تاوانێکى لەو شێوەیەوە بەبێ ئاگادارى ئەو، محەمەد سەلمان دەڵێت "ئێمە 20 ملیۆن کەسین، سێ ملیۆن فەرمانبەرى حکومیمان هەیە". . لەبارەى ئەوەى ئایا دەکرێت بەبێ ئاگادارى ئەو کەسانێک بە فڕۆکەکەى بفڕن، محەمەد سەلمان باسى لەوەکردووە، بەرپرس و وەزیرى پەیوەنداریان هەیە بۆ بەدواداچوونى کارەکان، کە دەسەڵاتى خۆیان هەیە بۆ بەڕێوەبردنى کارەکانیان. . پێشتر خالید بەندەر ئالسعود باڵیۆزى سعودیە لە بەریتانیا ڕایگەیاندبوو، خاشقى لەسەر دەستى بەرپرسانى حکومەت کوژراوە. . قسەکانى محەمەد سەلمان بەیەکەم دانپێدانانى بەرپرسێکى گەورەى خێزانى دەسەڵاتدارى سعودیە دادەنرێت لەبارەى کوژرانى خاشقچییەوە لەساڵى ڕابردوودا.