گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قایمقامی شەنگال لەبارەی دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی بۆ ناس دەدوێت

2019.02.27 - 15:10
App store icon Play store icon Play store icon
قایمقامی شەنگال لەبارەی دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی بۆ ناس دەدوێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد-

قایمقامی قەزای شەنگال ڕایدەگەیەنێت هیچ بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە قەزاکەدا دانەمەزراوە و ئەو دەنگۆیانەی لەو بارەیەوە بڵاودەکرێنەوە "دوورن لە ڕاستییەوە".

قائیممەقامی شارۆچکەی سنجار فەهد حامد لێدوانێکی دا لەسەر دەنگۆی  بنیادنانی یەکەیەکی سەربازی ئەمریکی لە شارۆچکەکە ، ئاماژەی بەوەدا کە "هیچ یەکەیەکی نوێی سەربازی لە شەنگال نیە."

فەهد حامد، بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند "ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی دەکەن لە شەنگال دوورن لە ڕاستیەوە.” ڕونیشیکردەوە کە "شارۆچکەکە هیچ بنکەیەکی سەربازی بیانی لەخۆناگرێت."

هەروەها وتیشی: "ناوەندێکی بەڕیتانی پێش مانگێک لێرە دامەزراوە بۆ پاککردنەوەی قەزاکەو ناوچە سنورییەکان لەگەڵ سوریا لەو بۆمبانەی کە ڕێکخراوی داعش چاندونی ."

ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکان لە ڕۆژی سێشەمە هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا بنکەیەکی نوێیان بنیاد ناوە لە ناوچەی (سن ذبان)لەسەر سنورەکانی نێوان عێراق و سوریا لەو نزیک شارۆچکەی شەنگال، بەو پێیەی کە ئەم ناوچەیە ناوچەیەکی گرنگە بەهۆی ئەوەی کە چەندین یەکەی سەربازی لەخۆ دەگرێت لە هێزە جیاوازەکانی حەشدی شەعبی وهێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان.