ناس کورد-
ئاگرێکی گەورە لە بەنزینخایەکی شاری هەولێر کەوتەوە و بەوتەی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر، بەهۆی ئاگرەکەوە کەسێک بریندار بووە و سێ تانکەریش سوتاون.
.
دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە شوان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ئاگرەکە بەهۆی گواستنەوەی بەنزین لە تانکەرێک بۆ تانکەرێکی دیکە لە بەنزینخایەکەدا کەوتووەتەوە لەسەر ڕێگای هەولێر- کەرکوک ".
.
وتیشی، زیانە مادییەکانی ڕووداوەکە زۆرن و جگە لە بەنزینخانەکە سێ تانکەریش سوتاون، بەڵام زیانی گیانی نەبووە و تەنها کارمەندێکی بەنزینخانەکە سوتاوییەکی کەمی هەیە.
.
ئاماژەی بەوەشکرد، "کەمتەرخەمی" لە شۆفێری تانکەرەکاندا بووە، چونکە ئەو ماتۆڕەی بەنزینەکەیان پێ گواستووەتەوە هیچ مەرجێکی بەرگریی شارستانی تێدا نەبووە.
[video width="1920" height="1072" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2019/09/agar-hawler.mp4"][/video]