گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لایک و کۆمێنت دەشارێتەوە

 فەیسبوک گۆڕانکاریی گەورە دەکات

2019.09.27 - 09:09
 فەیسبوک گۆڕانکاریی گەورە دەکات
ناس کورد- لە هەنگاوێکدا بە ئاڕاستەى سنوردانان بۆ ئەو گروپانەى فەیسبوک کە داواى لایک و کۆمێنتى زیاتر لە بەکارهێنەرانى ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە دەکەن، کۆمپانیاى فەیسبوک بڕیاریدا ڕێوشوێنى نوێ بگرێتە بەر بە ئامانجى ئەوەى بەکارھێنەران سودى زیاتر وەربگرن. . بەپێی ڕۆژنامەى گاردیانى بەریتانى، ئەو ڕێوشوێنە کە ئەمڕۆ هەینى 27ى ئەیلولى 2019 بەشێوەیەکى ئەزموونى لە ئوسترالیا دەخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، سنور بۆ ئەو کەسانە دادەنێت کە زۆرى ژمارەى سەیرکردن و لایک و کۆمێنت بەکاردەهێنن وەک پێوەرێک بۆ پۆستەکان. . بەو پێیە بەشێک لە بەکارهێنەرانى فەیسبوک ناتوانن بەزویی ژمارەى لایک و کۆمێنت و بەشداریکردنى بەکارهێنەران لە پۆستى کەسانى تردا ببینن، تەنها ئەوانە نەبێت کە پۆستەکەى کردووە یان بەشدارییان تێدا کردووە. . ئەو گۆڕانکارییە هاوشێوەى گۆڕانکارییەکەى ئینستاگرامە کە لە مانگى تەمموزى ڕابردوودا لە ئوسترالیا خستیە بوارى جێبەجێکردنەوە. . میا گارلیک یەکێک لە بەرپرسانى فەیسبوک لە ئوسترالیا ڕایگەیاند، ئەو گۆڕانکارییە لەسەر بنەماى بۆچوونى کەسانى تایبەتمەند لە بوارى تەندروستى دەرونى کراوە، کە پێیانوایە ژمارەى لایک دەکرێت لەلایەن هەندێکەوە بکرێتە بنەما بۆ بەراورکردنى خەڵک لەرووى کۆمەڵایەتییەوە.