گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ بڕیارێکى نوێی دژى ئێران دەرکرد

2019.09.27 - 08:35
ترەمپ بڕیارێکى نوێی دژى ئێران دەرکرد
ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ فەرمانیکرد بە ڕێگریکردن لە گەورە بەرپرسانى ئێران و خانەوادەکانیان بۆ چوونە ئەمریکا. . مایۆک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند "بەرپرسانى ئێران  و ئەندامانى خانەوادەکانیان بەدرێژایی چەندین ساڵە بە ئازادى دێنە ئەمریکا و گەشت دەکەن، ئەمریکاش هەلى گەورەى پێداون لە بوارى فێرکردن و ڕۆشنبیریدا". . وتیشى "ترەمپ فەرمانێکى سەرۆکایەتى دەرکردووە بۆ ڕێگریکردن لە گەورە بەرپرسانى ئێران و خانەوادەکانیان بۆ چوونە ناو ئەمریکاوە". . ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمریکا لە ئێستادا کۆت و بەندى خستووەتە سەر جموجۆڵەکانى حەسەن ڕۆحانى سەرۆک کۆمارى ئێران و محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە کە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەى کۆمەڵگەى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرکن.