گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جاک شیراک.. ئەو پیاوەى سەری لە پۆستە باڵاکانى فەڕەنسادا سپی کرد

2019.09.26 - 13:04
جاک شیراک.. ئەو پیاوەى سەری لە پۆستە باڵاکانى فەڕەنسادا سپی کرد
ناس کورد- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ی ئەیلولی 2019، جاک شیراک، سیاسەتمەدار و سەرۆکى پێشووتری فەڕەنسا لە تەمەن 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری خێزانەکەیەوە کۆچی دوایی ناوبراوی ڕاگەیاند بەبێ بڵاوکردنەوەى هیچ وردەکارییەکی تر. . جاک شیراک کە لە 29ی تشرینی دووەمی 1932 لەدایکبووە، دوو خولی یەک لەدوای یەک سەرۆکایەتى فەڕەنسای کردووە، لە ساڵی 1995 بووە سەرۆک و لە ساڵی 2002 بۆ نوێ کرایەوە تاوەکو 2007، پێش ئەو پۆستەش، بۆ ماوەى 18 ساڵ پارێزگاری پاریس بووە. . هەروەها دوو جاریش پۆستى سەرۆک وەزیرانی هەبووە، لە ساڵەکانى 1974 بۆ 1976، دواتر لە ساڵەکلانى 1986 تاوەکو 1988. جاک شیراک لە خێزانێکی مەسیحی کاسۆلیکی لەدایکبووە، باوکی وەک فەرمانبەری حکومی لە کۆمپانیای فڕۆکەوانى کاریکردووە، دایکی ژنی ماڵەوە بووە و خوێندنی سەرەتایی لە پاریس بووە. . ساڵی 1953 بڕوانامەى لە زانستە سیاسییەکان لە پەیمانگای پاریس بەدەستهێناوە، بۆ ماوەیەکی کەم لە زانکۆی هارڤەرد خوێندوویەتی، پاشان دەستى بە کاری مەدەنی کردووە دوور لە سیاسەت. .. پاش ماوەیەک کەم ژیانى سیاسی شیراک دەستیپێکردووە و چەندین پۆستى گرنگی وەرگرتووە وەک، وەزیری کشتوکاڵ، وەزیری بازرگانی ناوخۆیی، پارێزگاری پاریس، سەرۆک وەزیران و دواتر دوو خول سەرۆکى کۆماری فەڕەنسا بووە. . دەستکەوتەکانى شیراک .

ساڵی 1962 سەرەتای کاری سیاسی جاک شیراک بوو، سەرەتا پۆستی سەرۆکى فەرمانبەرانی نوسینگەى جۆرج بومبیدۆ، سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەى فەڕەنسای وەرگرتووە، بەهۆی کارە باشەکانییەوە جۆرج بومبیدۆ نازناوی "بیلدۆزەر"ی لێناوە.

. دوای پێنج ساڵ و لە ساڵی 1967، شیراک بووە ئەندامی کۆمەڵەى نیشتمانی لە حزبی دیگۆل، پاشان لە ساڵەکانى 1968 بۆ 1971 وەک وەزیری پەیوەندییەکانى فەڕەنسا دەستنیشانکرا. . ساڵی 1972، چاک شیراک یەکەم پۆستى باڵای لە حکومەت وەرگرت وەک وەزیری کشتوکاڵ و پەرەپێدان، بەهۆی ئەو پۆستەوە ناوبانگێکی باشی دەرکرد و سەرکەوتوو بوو. . لە ساڵی 1974 پۆستى وەزیری بازرگانى ناوخۆی وەرگرت، هەر لەو ساڵەدا بووە سەرۆک وەزیران، بەڵام بەهۆی ناکۆکی و کێشەکانیان لەگەڵ جیسکار دیستان، سەرۆک ئەو کاتەى کۆماری فەڕەنسا، لە ساڵی 1976 دەستى لەکارکێشایەوە. . پاشان لە ساڵی 1977 بووە پارێزگاری پاریس تاوەکو ساڵی 1995، لەو ماوەیەدا شیراک پەیوەندییە سیاسییەکانى بە شێوەیەکی بەرچاو فراوانکرد، لە کۆتایی 1995 بە سەرۆکى فەڕەنسا هەڵبژێردرا و 82%ی دەنگەکانى بەدەستهێنا و بەردەوام بوو تاوەکو ساڵی 2007 کاتێک لە بەرانبەر نیکور ساراکوزی هەڵبژاردنەکەى دۆڕاند. . ساڵی 2011 جاک شیراک بە تۆمەتی یاریکردن بە باجەکان لەکاتى سەرۆکایەتییەکەیدا وەک پارێزگاری پاریس دادگاییکرا و ماوەى دوو ساڵ زیندانیکرا بەوهۆیەوە.