گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

عەرەبەكانی كەركوك: لەگەڵ برا كوردەكانمان ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕین

2019.03.20 - 16:01
App store icon Play store icon Play store icon
عەرەبەكانی كەركوك: لەگەڵ برا كوردەكانمان ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد – فوئاد عەبدوڵا

عەرەبەكانی پارێزگای كەركوك لەگەڵ هاووڵاتیانی كورد بەشداری ئاهەنگی نەورۆز دەكەن كە لەسەر قەڵای كەركوك ئەنجام دەدرێت و نەورۆز بە جەژنێكی ناسراوی نەتەوەی كورد دەزانن.

شیخ بورهان عاسی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند"پێش ئەوەی عێراقی نوێ دروست ببێت ئەم وڵاتە عەرەب وكورد وتوركمان وپێكهاتەی دیكەی تێدا دەژیا وبە ئازادی جەژنەكانیان دەگیڕا وسیاسیە نوێكان بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی بەرژەوەندی تایبەت ئەو كێشانەیان دروست كرد لە نێوان پێكهاتە جیاوازەكانی شارەكە".

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك جەژنی نەورۆز بە جەژنێكی ناسراوی نەتەوەی كورد لە عێراق و هەندێ وڵاتانی تری ناوچەكە لەقەڵەم دەدات و ئامادەیی پێكهاتەی عەرەبی شارەكەی نیشاندا بۆ بەشداریكردنی كورد لەم جەژنە نەتەوەییەدا لە قەڵای كەركوك و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە "وەك عەرەب وكوردەكانی شارەكە پێكەوە ئامادەین ئاهەنگی نەورۆز ئەنجام بدەین لەو قەڵا مێژوییەی كە خاوەندارێتێكەی دەگەڕێتەوە بۆ هەموو پێكهاتەكانی كەركوك وگەلانی عێراق بێ جیاوازی".


رەتیشیكردەوە لەبارەی ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە هیچ كێشەیەكیان هەبێت و هیوایخواست ئاشتی باڵ بەسەر هەموو پێكهاتەكانی شاری كەركوك بگرێت.