گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح لە نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەو تاوانانەی بەرامبەر عێراقییەکان کرا بەرامبەر هیچ نەتەوەیەکی دیکە نەکراوە

2019.09.25 - 17:56
بەرهەم ساڵح لە نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەو تاوانانەی بەرامبەر  عێراقییەکان کرا بەرامبەر هیچ نەتەوەیەکی دیکە نەکراوە
ناس کورد- سەرۆککۆماری عێراق لە بەردەم سەرۆکەکانی جیهاندا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، داوای ئاوەدانکردنەوە و قەرەبوکردنەوەی عێراق دەکات لەبەرامبەر ئەو زیانانەی بەهۆی جەنگەوە لێی کەوتوە. , ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی ئەیلولی 2019، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، لە بارەگای فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرکی پایتەختی ئەمریکا وتارێکی بە زمانی کوردی و عەرەبی لەبەردەم سەرۆکەکانی جیهان پێشکەش کرد. , بەرهەم ساڵح لە سەرەتای وتارەکەیدا ڕایگەیاند: "هێزەکانی سوپای عێراق و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی توانییان داعش تێکبشکێنن، گەورەترین گروپی تیرۆرستی لەسەر ئاستی جیهان لە عێراقەوە تێکبشکێنن و مەترسییەکانی لەسەر جیهان لەناوبەرن". , سەرۆککۆمارى عێراق باسی لەوەشکرد: "هەڵەبجە و ئەنفال و وشککردنی هۆڕەکانی عێراق و ژمارەیەک تاوانی دیکە کە بەرامبەر عێراق  و هەرێمی کوردستان کراوە لەلایەن ڕژێمەکانی پێشو و چەندین گروپی دیکەوە، کە هیچ وڵاتێکی دیکە ڕوبەڕوی ئەوانە نەبووەتەوە، بەڵام گەلانی عێراق ڕوبەڕوی ئەو تاوانانە بونەوە و خەباتیان کرد و دەستکەوتێکی زۆریان بەدەستهێنا بۆیە دەبێت ئەو دەستکەوتانە بپارێزرێن". , "کۆمەڵێک کێشەی زۆر هەبون لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک کێشەکانی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان و بودجە و سنورەکان، بەڵام ئێستا پەیوەندییەکی زۆر باش هەیە لەنێوان هەرێم و بەغداد و دەبێت چارەسەری هەموو کێشەکان بکەین بەپێی دەستور"، بەرهەم ساڵح واى وت. , وتیشی: "عێراق ڕوبەڕوی دوژمنێکی زۆر دڕندە بویەوە و هێشتا سەرکەوتنی تەواوەتی بەدەست نەهاتوە هێشتا شانە نوستووەکانی داعش لە عێراق و سوریا ماون و لەئێستاشدا سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی خۆیانن بۆ ئەنجامدانی هێرشی دیکە بۆیە دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش هاوکار بێت بۆ شکاندی ئەو هەڕەشانە، هەروەها هاوشانییەکی نێودەوڵەتیش هەبێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق بەتایبەت ئەو شارانەی بەهۆی شەڕی داعشەوە وێران بوون، پێوستیشە ئامانجەکانی کۆنگرەی کوەیت بۆ ئاودانکردنەوەی عێراق  بەجی بهێندرێن". , لەبارەى کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆککۆماری عێراق وتی: "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ساڵ بەساڵ زیاتر دەناڵێنێت بەهۆی شەڕەوە بووەتە ناوچەیەک بۆ ململانێی وڵاتان، بۆیە دەبێت یەکگرتو بین بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە و دەبێت هاوکاری سورییەکان بکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخە ناهەموارە و دەبێت چارەسەرێکی بێ دەستێوەردان لەو وڵاتە بکرێت، هەروەها دەبێت گەلی فەڵەستین بپارێزرێن و مافی خۆیانە دەوڵەتێکیان هەبێت بۆ خۆیان و سەربەخۆیی لێوەرگرن، هاوکات بەردەوامی جەنگ لە یەمەن جێگای نیگەرانییەکی گەورەیە و پاڵپشتییان دەکەین لە گەیشتنیان بە چارەسەرێکی تەواو لە ناوچەکە، لەکۆتایشدابە ئامانج کردنی ئاسایشی سعودیە و کەنداو و پێشهاتیکی زۆر مەترسیدار و ترسانکە و ئێمە وەکو عێراق نیگەرانین و ئاسایشی ئێمە پەیوەستە بە ئاسایشیی سعودیە و کەنداوەوە بۆیە دەبێت ئەو ڕەوشە لە ناوچە نەمێنێت و دەبێت زمانی گفتوگۆ شوێنی زمانی شەڕ بگرێتەوە". , لەبەردەم سەرۆکەکانی جیهاندا بەرهەم ساڵح داوایکرد، گۆڕانێکی ئابوری و سیاسی هەبێت لە ناوچەکە و باسی لەوەشکرد: "عێراق دەیەوێت ببێت بە فاکتەریکی گرنگ لەناوچە و دەمانەوێت عێراق بەشدار بێت لەگفتوگۆکانی ئاشتی لەناوچەکە و بە بەشداری نەکردنی عێراق لە گفتوگۆکان، ناوچەکە سەقامگیر نابێت و دەبیت هەموومان ڕوبەروی ئاڵەنگارییەکان ببینەوە بۆ ئەوەی ڕۆژێکی باشترمان بۆ نەوەکانمان لە ناوچەکە دابین بکەین". , هاوکات سەرۆککۆمارى عێراق جەختی لەوە کردەوە: "عێراق نایەوێت باجی جەنگ بدات و نایەوێت ببێت بە بەشێک لە ئاڵۆزی و ململانێ نێودەوڵەتییەکانی ناوچەکە، نامانەوێت وڵاتەکەمان بێت بە شوێنێک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتان و لەبەردەم ئاڵنگاری و ململانێ نێودەوڵتییەکان دەوەستینەوە و ناکۆکی سەربازی لەگەڵ دراوسێکانمان ڕەت دەکەینەوە، ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران هەیە و بەرژەوەندی و خاڵی هاوبەشمان زۆرە لەگەڵیان و دەبێت بەرژوەندیکانمان بپاریزین، هەروەها پشتگیری سیستمێکی هاوبەشی پارێزگاری و ئاسایش دەکەین بۆ ناوچەکە و دەمانەوێت وڵاتان ناکۆکییەکانی خۆیان فڕێ نەدەنە سەر عێراق". , لەبەردەوامی وتارەکەدا بەرهەم ساڵح باسیلەوەشکرد: "چاکسازی باشترین ڕێگایە بۆ دروستکردنی ئایندەیەکی باشتر بۆ نەوەکانمان و گەندەڵی و تیرۆر دوو ڕوی یەک دراون ، ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر و شەڕی عێراقییەکان بەردەوام دەبێت بۆ گەشەپێدانی پێکەوەبوون و پێشکەوتنێکی گونجاو سەرخستنی گەنجان و ژنان لە وڵاتەکەمان دابین دەکەین". , لەکۆتایی وتارەکەیدا سەرۆککۆمار بە کوردی وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: "سڵاوم بۆ هاوڵاتییان و گەنجەكانمان و كەسوكاری شەهیدان و قوربانیەكانی گۆڕە بەكۆمەڵ و ئەنفالەكان هەیە، وخەباتتان پیرۆزە بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی ئازاد و خۆشگوزەران و بۆ ئاشتی و ئاسایش، بەدیهێنانی ئاوات و هیواکانتان ئەرکی سەرشانمانە، ڕێگەمان سەختە بەڵام بە ویستی نەگۆڕەوە و بە پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەر سەرکەوتوو دەبین". , ,