گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانى.. بەروبومی ناوخۆیی 85% پێداویستی بازاڕ دابیندەكات

2019.09.25 - 14:55
سلێمانى.. بەروبومی ناوخۆیی 85% پێداویستی بازاڕ دابیندەكات
ناس کورد-   ئاستی بەروبومی ناوخۆیی لە پارێزگای سلێمانی 85% پێداویستی بازاڕ دابین دەكات و بەشێكی هەناردەی پارێزگاكانی تری عێراق دەكرێت، کشتوکاڵى سلێمانیش داوادەکات لە مانگى داهاتووەوە هاوردەکردنى پەتاتە قەدەغەبکرێت. . بەپێی راگەیەنراوێکى قایمقامیەتى سلێمانى، لەم مانگەدا 100 هەزار تۆن سەوزەو میوە لە عەلوەی سلێمانی ساغكراوەتەوە كە لەو بڕە 85%ى بەرهەمی سەوزەی ناوخۆیی و 30%ى بەرهەمی میوەی ناوخۆیی بووە . . رزگار حەمەد خدر جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی رایگەیاند "بەرهەمەكانی تەماتە و خەیار و کولەکە و باینجانی خۆماڵی تاكۆتایی مانگی 11 بەتەواوی پێداویستی بازاڕ دابیندەكات". . وتیشى "لە مانگی داهاتوودا بەرهەمی پەتاتەی ناوخۆیی پێدەگات و نزیكەی حەوت بۆ 10 هەزار تۆن پەتاتە پێدەگات كە بەتەواوی پێداویستی بازاڕ دابین دەكات لەبەر ئەوە داوا لە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم دەكین لە مانگی داهاتوەوە هاوردەكردنی پەتاتە قەدەغە بكات . . لاى خۆیەوە، ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی رایگەیاند، وەك هاوكارییەك بۆ جوتیاران و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان بڕیاری وەرنەگرتنی "عمولە" لە جوتیاران لە عەلوەی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت و لەكاتی فرۆشتنی بەرهەمەكانیان هیچ بڕە پارەیەك لە جوتیاران وەرناگیرێت. . جەختیشیکردەوە، هەر نوسینگەیەكی كشتوكاڵی پارە لە جوتیاران وەربگرێت رووبەڕووی سزا دەكرێتەوە.