گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەنگاوێکە بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی پارێزگاکە

بەرپرسێکی پارتی: حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بارەگاکانمان لە کەرکوک ڕادەست بکاتەوە

2019.09.25 - 12:29
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی پارتی: حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بارەگاکانمان لە کەرکوک ڕادەست بکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز بڕیاری ڕادەستكردنەوەی بارەگاكانی پارتی لە كەركوك، لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەرچووە، بەرپرسێكی پارتیش لە كەركوك ئاماژە بەوەدەکات، ئەوە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاسایی بوونەوەی دۆخی کەرکوک و گەڕانەوەی پارتی بۆ ئەو پارێزگایە. . محەمەد کەمال، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە پشکی پارتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند  "ھەندێك فەرمان لە بەغداوە  بۆ سەركردایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك نێرداوە تا بارەگاكانی پارتی ڕادەستمان بكرێنەوە، بەڵام ھەندێك لایەنی توندڕەوی عەرەبی و توركمانی لە كەركوك بەیاننامەی ناڕەزایەتییان دەركردووە و نایانەوێت بارەگاکانمان ڕادەست بکرێنەوە". . وتیشی "ڕادەستکردنەوەی ئەو بارەگایانە هەنگاوێکە بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی کەرکوک و گەڕانەوەیان بۆ شارەکە و بەشداریکردنیشیان لە هەڵبژاردنەکاندا". . ئەو ئەندامەی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاماژەی بەوەشکرد "ڕادەستکردنەوەی ئەو بارەگایانە بەس نییە بۆ گەڕانەوەمان بۆ کەرکوک، چونکە ئێمە پێشتر مەرجی ئاساییبوونەوەی دۆخی کەرکوکمان داناوە بۆ گەڕانەوە، ئەوەش ئاساییبوونەوە نییە، بەڵکو پێویستە سەرجەم هێزەکان لەناو کەرکوک بچنە دەرەوە". . بەوتەى بەرپرسانى پارتى، دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، سێ بارەگای سەرەكیی پارتی لە سەنتەری شاری كەركوك و نزیكەی 30ی بارەگای دیكەش لە سنوری پارێزگای كەركوك لەگەڵ چەند بارەگایەكی تایبەتیان لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.