گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ساڵیادى ڕیفراندۆمدا بارزانى پەیامێکى بڵاوکردەوە

2019.09.25 - 11:26
لە ساڵیادى ڕیفراندۆمدا بارزانى پەیامێکى بڵاوکردەوە
ناس کورد- مەسعود بارزانى لە ساڵیادى ریفراندۆمدا پەیامێکى بڵاوکردەوە و سڵاوى بۆ ئەو کەسانە نارد کە لەو ڕۆژەدا "خۆیان نەچاماندووەتەوە". . بارزانى لە تویتێکدا لە تویتەر نوسیویەتى "لەم رۆژە تایبەتەدا بە بەرزی و بەڕێزەوە سڵاو لەوانە دەکەم، کە هەرگیز خۆیان نەچەماندەوە". . پەیامەکەى بارزانى هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونى دوو ساڵ بەسەر پرۆسەى ریفراندۆمى هەرێمى کوردستاندا بۆ سەربەخۆیی. . لەو پڕۆسەیەدا %92.7ى بەشداربووان بە بەڵێ دەنگیاندا، بەڵام دواتر و بەهۆى لێکەوتەکانى پڕۆسەکەوە حکومەتى هەرێم ئەنجامى ڕیفراندۆمى سڕکرد و مەسعود بارزانیش دەستى لەپۆستى سەرۆکى هەرێم کێشایەوە.