کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت. . بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئەیلول، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 17 بۆ 37 پلەدا دەبێت، کە نزمترین پلەى گەرما لە دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک. . هاوکات، بۆ سبەی پێنجشەممە پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەکی کەم بەخۆیەوە دەبینێت و لە سەرجەم پارێزگاکان دوو پلە بەرزدەبنەوە.