کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کەنەسورەی شاری سلێمانی، ژنێک لەناو پاسێکدا گیانی لەدەستدا. . سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ لە ناو پاسێکدا ژنێک جەڵدە لێی داوە و گیانی لەدەستداوە". . وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەوەی ڕووداوەکە دەستی هیچ کەسێکی تێدا نەبووە هیچ لێکۆڵینەوەیەکیان نەکردووە و تەرمەکە ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە. . بەگوێرەی ئامارەکانی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، ڕۆژانە سێ کەس جەڵتەى مێشک و سێ کەسیش جەڵتەى دڵ لێی داون، واتە ڕۆژانە شەش کەس جەڵتە لێی داون. . هەر بەپێی ئامارەکە، هەفتانە شەش کەس بەهۆی جەڵدەوە گیانیان لەدەستداوە، سێ کەسیان بەهۆی جەڵدەی دڵ و سێ کەسی دیکە بە جەڵدەی مێشک بووە.