ناس کورد-
چەکدارێکى حەشدى شەعبى کوژرا و سیانى دیکەش برینداربوون، بەهۆى هێرشێکى داعشەوە کە ئەمڕۆ بۆ سەر حەشدى شەعبى لە سنورى خانەقین ئەنجامیدا.
.
سەرچاوەیەکى ئەمنى لە پارێزگاى دیالە بە ناس کوردى ڕاگەیاند "هێرشەکەى داعش بۆ سەر خاڵێکى پشکنینى حەشدى شەعبى بووە لە دەوروبەرى خانەقین، لەکاتى بەرپەرچدانەوەى هێرشەکەشدا چەکدارێکى حەشدى شەعبى کوژراوە و سیانى دیکەش برینداربوون".
.
جموجۆڵى چەکدارانى داعش لە سنورى پارێزگاى دیالە بەم دواییە ڕوویان لە زیادبوون کردووە، چەکدارانى ئەو ڕێکخراوە چەندین هێرشیان بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتییان ئەنجامداوە.
.
لەسەر هێرشەکان، پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ دەنگیدا لەسەر پێکهێنانى لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو هێرشانەى لە پارێزگاى دیالە ڕوویانداوە.