گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کچە کوردێک وەک یەکەمین ئافرەت بۆ وەرگرتنی خەڵاتێکی گەورە لە دانیمارک پاڵێوراوە

2019.09.24 - 23:23
App store icon Play store icon Play store icon
کچە کوردێک وەک یەکەمین ئافرەت بۆ وەرگرتنی خەڵاتێکی گەورە لە دانیمارک پاڵێوراوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   کچە نوسەرێکی کورد، وەک یەکێک لە گەورەترین نوسەر و بیرمەندەکانی ئەسکەندەنافیا بۆ وەرگرتنی خەڵاتێکی گەورە لە دانیمارک پاڵێوراوە، کە براوەی خەڵاتەکە دەبێتە خاوەنی نازناوی، کەسایەتی بەهێز و چاونەترس. . سارا عومەر، کچە نوسەرێکی کوردە و  نوسەری ڕۆمانی مردووشۆر و  بەرگریكار لە مافەكانی مرۆڤ و پایۆنێرە،  وەک یەكێك لە گەورەترین  نوسەر و بیرمەندەکانی ئەسکەندەناڤیا و وەک یەکەمین ئافرەت پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئازایەتی گفتوگۆ لەژێر بنەمای دیمۆکراسییەت. . ‎ خەڵاتەکە، ساڵانەیە و یەکەمجارە دابەشدەکرێت، کۆنترین و گەورەترین ڕۆژنامەی دانیمارک دەیبەخشێت، کە بریتییە لە ‎ 50 هەزار كرۆنی دایماركی و  دروستكردنی وێنەیەكی كاریكارتێری تایبەت. ‎گۆڤارەكە لەبارەی سارا عومەرەوە نوسیویەتی "ئەم خاتوونە کۆڵنەدەرانە و چاونەترسانە بەرگریکردووە لە مافەکانی ژنی موسوڵمان و بە ئاشکراش وتویەتی لە کەس قبوڵ ناکەم وشەکانی من وەک فیشەک لە دژی ئیسلام بەکاربهێنێت، چونکە شەڕى من بۆ نەهێشتنی دەستدرێژی سێکسی و چۆنێتی بەکارهێنانی دینە بۆ حەڵاڵکردنی چەوساندنەوە. هەروەها شەڕى من بۆ نەهێشتنی نایەکسانی و کۆنترۆڵکردنی ژیان و ئازادی مرۆڤە. شەڕى من بۆ نەهێشتنی نەژاد پەرستییە". . ‎براوەی خەڵاتەكە دەبێتە خاوەنی نازناوی  كە سایەتی بەهێز و چاونەترسی ساڵ. جگە لە سارا عومەر دوو کەسایەتی تریش دەستنیشان کراون، كە  یەكێكیان سیاسەتمەدارێكی بەناوبانگی گەورەی دانیماركی پارتی چەپەكانە و بەناوی  پێلا دراستد و  ئەوی دیلکەش پارێزەرێكە بەناوی  یاكۆب مشان گاما كە كەسایەتیەكی یاسای بەناوبانگە لە وڵاتی دانیمارك. . گۆڤارەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرەرای ئەوەی دونیا بەرەو لێكترازان دەڕوات بەڵام ئەو سێ کەسەی کە پاڵێوراون توانیویانە هەمووان بە ئاشتی کۆبکەنەوە.