گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ناس کورد زانیاریی لەو بارەیەوە بڵاودەکاتەوە

نەخۆشخانەى فریاکەوتنى سلێمانى دادەخرێت؟

2019.09.24 - 21:46
App store icon Play store icon Play store icon
نەخۆشخانەى فریاکەوتنى سلێمانى دادەخرێت؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   ته‌ندروستى سلێمانى تاوتوێى داخستنى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى سلێمانى ده‌كات، لیژنه‌ى ته‌ندروستى پارێزگاکەش به‌دواداچوون دەکات، بەرپرسانى تەندروستیش هێشتا لەو بارەیەوە رونکردنەوەیان نەداوە. . پرسی داخستنى نەخۆشخانەکە، ئەمڕۆ سێ شەممە 9ى ئەیلولى 2019، لەکۆبوونەوەیەکى نێوان بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى و پزیشکانى نەخۆشخانەکە تاوتوێکراوە، بەڵام هێشتا بڕیارى فەرمى لەو بارەیەوە نەدراوە. . د. فایه‌ق گوڵپى پزیشک لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى سلێمانى کە بەشدارى کۆبوونەوەکەى کردووە به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كه‌ى كردووه‌ و له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ پزیشكانى نه‌خۆشخانه‌كه‌ داخستنى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن تاوتوێكراوە. . د.فایه‌ق كه ‌پسۆڕى نەشتەرگەرییە له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ وتیشى "ماوه‌یه‌كه‌ ده‌نگۆى داخستنى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن له‌ئارادایه‌، به‌شێوه‌یه‌كى پراكتیكیش كارى بۆكراوه‌، یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌ى كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ گواستنه‌وه‌ى به‌شى چاودێریى ورده‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى شار". . ماوەى زیاتر لە ساڵێکە بەشى فریاکەوتن لە نەخۆشخانەى شار کراوەتەوە، بە ئامانجى کەمکردنەوەى فشار لەسەر نەخۆشخانەى فریاکەوتنى سلێمانى، کە تا پێش کردنەوەى نەخۆشخانەى شار تاکە نەخۆشانە بوو لە سلێمانیدا کە لەسەرجەم قەزاو ناحیەکانى دەوروبەرییەوە نەخۆش ڕووى تێدەکات. . به‌وته‌ى ئه‌و پزیشكه‌، پاساو بۆ داخستنى نه‌خۆشخانه‌كه‌ ئەوەیە، تەندروستى سلێمانى پێکەوە فریاى كاروباره‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى شار و فریاكه‌وتن ناكه‌ون و ئه‌وه‌ش به‌پێویست نازانن، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت بڕیارى داخستنى بده‌ن. . پێشیوایە، ئه‌گه‌رى داخستنى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ گشتییه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ حكومه‌ت ده‌یه‌وێت كه‌رتى ته‌ندروستى بكاته‌ كه‌رتى تایبه‌ت. . "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى ئه‌وه‌م كرد بۆچى هه‌ولێر سێ فریاكه‌وتنى تێدابێت، كه‌چى لێره‌ كه‌مبكرێته‌وه‌ بۆ یه‌ك نه‌خۆشخانه،‌ له‌كاتێكدا خه‌ڵكى دڵی به‌وه‌ خۆشه‌ كه‌ دوو نه‌خۆشخانه‌ى له‌و شێوه‌یه‌ هه‌یه‌ و بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ ته‌ندروستیه‌كانى سنوره‌كه‌ سود ده‌بینێت"، د. فایه‌ق گوڵپى وایوت. . لەگەڵ بڵاوبوونەوەى دەنگۆى داخستنى نەخۆشخانەکە، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌چالاكانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌‌تییه‌كانه‌وه‌ كه‌مپه‌ینى "فریاى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن بكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ى دانه‌خرێت"، ڕاگەیەنراوە و داوا ده‌كه‌ن ته‌ندروستى سلێمانى ئه‌و كاره‌ نه‌كات به‌و پێیه‌ى په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆی به‌ژیانى خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌ و به‌وه‌ش پایەیه‌كى ته‌ندروستى گرنگ له‌ده‌ستى خه‌ڵكى هه‌ژار ده‌چێت. . ناس كورد چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندیكرد به‌هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى و وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه‌ کرد، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه‌وه‌. بەڵام بەرپرسێکى تەندروستى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، سبەینێ لەسەر ئەو پرسە بەفەرمى رونکردنەوە دەدەن. . لەسەر هەوڵەکان بۆ داخستنى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شارى سلێمانى، ڕێبوار ئه‌حمه‌د به‌رپرسى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند "من ئه‌وه‌م نه‌بیستووه‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن دابخرێت، به‌ڵام ساڵى پار ویستیان نه‌خۆشخانه‌ى جمهورى دابخه‌ن، ئێمه‌ ڕێگریمان لێكرد و نه‌مانهێشت ئه‌و كاره‌ بكرێت چونكه‌ زیانى خه‌ڵكى تێدا بوو". . وتیشى به‌دواداچوون بۆده‌نگۆى داخستنى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن ده‌كه‌ن، "سلێمانى دوو نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى پێویسته‌ چونكه‌ لۆدێكى زۆرى له‌سه‌ره‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى سلێمانیشه‌وه‌ زۆربه‌ى نه‌خۆشه‌كان له‌كاته‌ پێویسته‌كاندا ڕه‌وانه‌ى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ ده‌كرێن". . سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى باسى له‌وه‌ش كرد چوار ساڵ پێش ئێستا  بۆ خزمه‌تى خه‌ڵكى داوایان كردووه‌ دوو نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن دروستبکرێت، ئێستا به‌چ پاساوێك ئەم نەخۆشخانەیە دادەخرێت.