کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بڕیارە مانگێکى دیکە تابلۆ نایابەکانى ئۆتۆمبێل لە پارێزگاى هەڵەبجە بخرێنەوە زیادکردنى ئاشکراوە، قایمقامى پارێزگاکەش دەڵێت تا ئێستا كه‌س نه‌چووه‌ته پڕۆسه‌كه‌وه. . نوخشه ناسیح، قایمقامى هه‌ڵه‌بجه به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند "تا ئێستا كه‌س داواكارى پێشكه‌ش نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بچێته پرۆسه‌ى زیادكردنى ئاشكراوه بۆ كڕینى تابلۆى ژماره یه‌كى ئۆتۆمبیلى هه‌ڵه‌بجه، چونكه بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمێره بانگه‌شه‌كه‌مان ڕاگه‌یاندووه و هێشتا زووه". . وتیشى "ماوه‌ى زیادكردنه‌كه بۆ 15 ڕۆژ درێژه‌ى ده‌بێت و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن ئه‌مجاره‌یان كه‌سێكى زۆرتر بچێته موزایهدهكهوه". . نوخشه ناسیح ئاماژەى بەوەشکرد، له‌جارى یه‌كه‌مى پرۆسه‌ى زیادكردنى ئاشكرا بۆ فرۆشتنى تابلۆى ئۆتۆمبیلى ژماره یه‌كى هه‌ڵه‌بجه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆه‌وه نرخه‌كه‌ى بهملیارێك دینار دیاریكراوه، دوو كه‌س چونه‌ته زیاد كردنهكهوهكه، به‌ڵام ئەو نرخەیان نەداوە و چه‌ند كه‌سێكى تریش كه ویستویانه به‌شدارى بكه‌ن نەیانتوانیوە، چونکە له‌ڕووى یاساییه‌وه كه‌موكوڕیان هه‌بووه. . وتیشى "ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره تابلۆكه بفرۆشرێت به‌پێى ئه‌و به‌رنامه‌یه كه دانراوه پاره‌كه‌ى بۆ خزمه‌تكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شاره‌كه‌دا خه‌رج ده‌كرێت". . رۆژى دووشەممە 16ى ئەیلولى 2019 ژمارەی یەک تا نۆى تابلۆی ئۆتۆمبیلى پارێزگای هەڵەبجە خرانە زیادکردنی ئاشکراوە، بەڵام هیچیان نەفرۆشران. . لە پڕۆسەکەدا دوو کەس بەشداربوون و ئامادە نەبوون لە 700 ملیۆن دینار زیاتر بدەن بە تابلۆى ژمارە یەک، لەکاتێکدا تابلۆى ژمارە یەک لەلایەن ئیدارەى پارێزگاى هەڵەبجەوە بڕى یەک ملیار دینارى بۆ دانراوە، تابلۆکانى دیکەش لە 600 ملیۆن دینارەوە نرخیان بۆ دانراوە.