گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە شەڕى دانیشتووانى دوو گوند- دا

سەنگەسەر..کەسێک کوژرا و دووانى دیکەش برینداربوون

2019.09.24 - 16:47
سەنگەسەر..کەسێک کوژرا و دووانى دیکەش برینداربوون
ناس کورد-  سابیر عەبدولـلە لە سنوری ناحیەی سەنگەسەرى سەربە قەزای پشدەر، شەڕ لە نێوان بەشێک لە دانیشتوانى گوندی دەشتێوان و گوندی قەڵاتوکان ڕویدا، بەهۆیەوە کەسێک کوژراوەو دوو کەسیش برینداربوون و تا ئێستاش شەڕ بەردەوامە. . شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ناس کوردی وت "تا ئێستا سێ کەس گەیەنراونە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە، کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیانەوە دیارە". . وتیشی  "یەکێک لەو کەسانە بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە و دوو کەسیشیان برینداربوون". . هاوکات سەرچاوەیەکى ئاگادار لە کێشەکە لە ناحیەی سەنگەسەر بە ناس کوردی وت   "شەڕەکە لەسەر  پوش و پاوان ڕوویداوە و چەندین ساڵە دانیشتووانى ئەو دوو گوندە کێشەیان لەسەری هەیە ". . باسى لەوەشکرد، شەڕەکە بەردەوامە و کۆنتڕۆڵ نەکراوە، هێزێکی زۆری ئاسایش و پۆلیس چونەتە شوێنى رووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنى بارودۆخەکە.